ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

ئابووری

ئەنیستیتۆی تۆێژینەوە وگەشەپێدان-کوردستان ئەنیستیتوی تۆێژینەوە وگەشەپێدان لە هاوکاریی نێزیکدا لەگەل زۆر کەس و ناوەندی زانستی و پسپۆر پرۆگرامی لێکۆلینەوەی خۆی بەم شێوەی خوارەوە دایریشتووە: بەر لە هەر هەنگاوێک هەول دەدەین تێگەیشتنێکی راست ودروست لە سەر ئەم فاکتۆرە پێویستانە بۆ لێکۆلینەوەی ئابووریی وەدەست بێنین وەک: رادەی گەشەی ئابووریی بە گشتی، گەشەی داهاتی سەرانە، ترێندەکانی نێو پاشکۆکردێنی تاکەکەسی و گشتی، ترێندەکانی هاتنی راستەو خۆی سەرمایەی دەرەکی،ترێندەکانی چەند چەشنەکردنی ئابووریی، هەلمسانی ئابووریی و هەروەها دەستنیشان کردنی سێکتەرەکانی نێوخۆی هەرێم و سێکتەرەکانی نێونەتەوەیی لە ئابووریی هەریمدا. لە سەربنەمای ئەم زانییارییە ئەساسیانەدا ئەم پرۆگرامە رووی لە لێکۆلینەوەی بابەتەکانی خۆارەوە دا دەبێ: ١.ترێندە گشتییەکانی ئابووریی کوردستان ئەم بەشە بریتی دەبێ لە ترێندەکانی وەک ترێندی دێمۆگرافیک لە هەرێمدا، هال وگۆری ستراکچرالی ئابووریی و هەروەها ترێندەکانی بە ئینترناشنالیزەبوونی ئابووریی هەریم. ٢.بارو دۆخی بەشە - بازارەکانی نێو ئابووریی هەریم ستراکچری ئێستای ئەم بەشەبازارانە، لایەنی بە هێز و کەمایەسی ستراکچرالیان، بەشی هەر کام لەم بازارانە لە ئابووریی هەرێمدا و هەروەها بار ودۆخی ئەنیستیتوشنال لە هەر کام لەم بەشە بازارانەدا دەبێت بابەتی لێکۆلینەوەکانی ئەم پرۆگرامە. لە پرۆسەی کارەکانی ئەم پرۆگرامەدا بابەتی بەکاربەریی و وەگڕخستنی سەرمایە ، ئی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی تێکرا و گۆڕانی ستراکچرال بەرەوە چەند چەشنە بوونی ئابووریی سەنجی تایبەتییان دەدرێت. هیوامان ئەوەیە کە لە کۆتایی ئەم پرۆگرامەدا بتوانین ئەرکە هەنووکەییەکان و ستراتێژییەکانی هەرێم سەربارەت بە ئیدارەی ئابووریی هەریم دەسنیشان بکەین.