هەمەچەشنەکردنی ئابووری و گەشەسەندنی هاوسەنگ
لە میانی سەمپۆزیەمی دووەمی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کە لە ٢٤-٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "هەرێمی کوردستان- عێراق، ئاسۆی پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری" لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی دووەمدا، لە پانێڵی دووەمدا لە ژێر ناوی "هەمەچەشنکردنی ئابووری، بودجە و چوارچێوەی دارایی نێودەوڵەتی"، فەیسەڵ عەلی، ماستەر لە بواری ئابووری و سەرۆکی مونتەدای ئابووریناسانی کوردستان، باسێکی لەبارەی " هەمەچەشنەکردنی ئابووری و گەشەسەندنی هاوسەنگ" پێشکەشکرد.
لە سەمینارەکەدا ناوبراو لەسەر پرسی ئابووری بە گشتی و هەمەچەشنەکردنی ئابووری وەکو بنەمایەکی گرنگی گەشەپێدانی ئابووری وەستا و باسی لەو کەمایەسی و کەموکورتییانە کرد کە بەربەستن لەبەردەم هەمەچەشنەکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.