ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان
(IRDK)
ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان_ كوردستان، دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی و فیكرییە، هه‌وڵده‌دات كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و فكرییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان به شێوازی زانستی، له ڕێگای توێژه‌ره‌وانی ئه‌كادیمی كه بایه‌خ به بواری فیكری و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن بكۆڵێته‌وه و ساغیان بكاته‌وه، وه‌ك به‌رهه‌مێكی زانستی پێشكه‌شی سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان و ڕۆشنبیران و خوێنه‌رانی بكات.
ئه‌نیستیتۆ، هه‌وڵده‌دات هه‌موو توێژینه‌وه فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به مه‌حه‌كی زانستی پاساودرابن به شێوه‌یه‌كی پوخت بیخاته به‌رده‌ستی نوخبەی سیاسی و كارگێڕیی حكوومه‌تی كوردستان.هەروەها هه‌وڵ ده‌دات هه‌مان به‌رهه‌م به داڕشتنه‌وه‌ی دیكه پێشكه‌شی نوخبه‌ی ڕۆشنبیرانی و خوێنه‌رانی كوردستانی بكات.
ئامانجی ئه‌نیستیتۆ به‌شداریی کردنی شایانی باسە له داڕشتنی فیكر و پڕۆژه‌كانی كارگێڕی له كوردستاندا. لەم سه‌رده‌مەدا بەشداریکردن و چالاکی فیکرییانەی ناوه‌ندەکانی توێژینه‌وه و بیركردنه‌وه (تینك تانك) دیاردەیەکی پێشکەوتووی جیهانیە.
لەم رۆژگارەدا پێویستە فیكر و پڕۆژه‌کان له ناوه‌نده فكرییه زانستییەكانه‌وه ده‌ربچێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یە ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات له تۆڕێكی به‌رفراواندا په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمییانی خاوه‌ن فیكر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بكات. له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌یه‌وێت له گرفت و كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان بكۆڵێته‌وه، دوایی بایه‌خێكی تایبه‌تی به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕست وجیهان بە گشتی ده‌دات. له‌و ڕووه‌وه پێویستی به په‌یوه‌ندیكردن به توێژه‌ر و خاوه‌ن فیكرانی كوردستان وبیانییە، لێره‌وه‌یه كه ئه‌نیستیتۆ ده‌یه‌وێت و له ئه‌نجامی كاركردن له‌ناو كوردستاندا پێگه‌یه‌كی شایانی باس له تۆڕی بیركردنه‌وه‌ی ئاكادیمیایی نێوده‌وڵه‌تیدا بكاته‌وه و سه‌ره‌نجام ببێته جێی په‌سه‌ندی ئه‌م تۆڕه ئه‌كادیمیسیۆنه بیردۆزانه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری دنیادا به كاری داڕشتنی فیكر و دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كان و پێشنیار خه‌ریكن.
دروشمی سه‌ره‌كی ئه‌نیستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان بریتییه له (پردێك له نێوان زانست و سیاسه‌ت و خه‌ڵك)، مه‌به‌ستیش له‌و شیعاره ئه‌وه‌یه كه بیركردنه‌وه‌ی سیاسه‌تداڕێژه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت و ئه‌و به‌رهه‌مه فیكریه‌ی كه دەدرێتە خه‌ڵك، حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌كادیمی ده‌بێت كه بایه‌خ به بواری فیكری ده‌دات و بۆچوونەکانی خۆیان له ئاکامی فیكری و توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دروست كردبێت. به‌م ئاقاره‌شدا ئه‌نیستیتۆ هه‌وڵ ده‌دات به‌شدار و پشتیوانی سیاسه‌تداڕیژه‌رانی كوردستان بێت، هاوكاری كارگێڕه سه‌ره‌كییه‌كانی
حكوومه‌تی كوردستان بکات، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌كۆیه‌ك بێت بۆ بیركردنه‌وه‌ی زانستییانه‌ی نوخبه‌ی ڕۆشنبیر له كوردستاندا و سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ فیكری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.
مەبەست لە دامەزراندنی "تینک تانک" لە کوردستاندا
پێشكه‌وتنی به‌رچاوی كوردستان له‌بواری ئابووری و سیاسی و كولتووری، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی وەکو تینک تانک كردوه‌ته زه‌رووره‌ت.
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - کوردستان وەڵامدانەوەیەکە بەم زەرۆرەتە و هەوڵدەدات بە وەگەڕخستنی سەرچاوە مرۆڤییەکانی کورد لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات‌دا، پێداویستییە هەنووکەیی و ستراتێژییەکانی کوردستان دەستنیشان بکات و بە ئاراستەکردنی توێژینەوەی وردی مەیدانی و بابەتییانە یارمەتیدەری سیاسەتداڕێژانی کوردستان بێت بۆ ڕەچاوکردنی سیاسەتی گونجاو. لە هەمان کاتدا ئەنستیتۆ هەوڵ دەدات بە پێشکەشکردنی لێکدانەوەی شیاو و دەستەبەرکردنی زانیاریارییە هەمەلایەنەکان، پێشمەرجەکانی بەشداریی وشیارانە و ئاگایانەی جەماوەر لە ڕەوتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵات‌دا بڕەخسێنێت.
ڕوانگە
ئێمە بەو هیوایەین کە بتوانین لە ڕێگای ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە سەر گرفتەکانی کۆمەڵگا، بۆشایی نێوان ئاکادێمیا و حکومەت کەم بکەینەوە و بەو شێوەیە پردێک لە نـێـوان زانست و دەسەڵاتدا درووست بکەین.
ئەرک
ئەرکی سەرەکی ئەنستیتۆ ئەوەیە کە لە ڕێگای لێکۆڵینەوە، لێکدانەوەی زانستی لە بوارە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، پەروەردە، فەرهەنگی و پرسە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکاندا بکات و دەرئەنجامەکان بخاتە بەر دەستی نوخبەی سیاسی و جەماوەر و بەم شێوەیە یارمەتی حکومەت بدات بۆ بریاردان لە سەر بنەمایەکی زانستی. هەروەها هەوڵ دەدات بۆ دۆزینەوە و دامەزراندنی لێکۆلەرەوانی کورد لە ئەنستیتۆدا. هەر بۆیە ئەنستیتۆ هەوڵ دەدات کە باشترین دەرچوانی کورد لە زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوەدا بدۆزێتەوە و بیانهێنێتە نێو ئەنستیتۆ و ئەرکیان پێبسپێرێت. ئم کەسانە دواتر بەگوێرەی تواناییان دەکرێت ببن بە ستافی هەردەمیی ئەنستیتۆ. پەروەردەی باشی ئاکادێمییە گەنجەکانی کورد دەتوانێت وەک پاشەکەوت و سەرمایەیەکی گەورە بۆ دواڕۆژی کوردستان سەیر بکردرێت.
ئامانجەکانمان
ئێمە لە هەنگاوی یەکەمدا هەوڵ دەدەین لە گرفت و کێشەکانی کۆمەلگای کوردستان ، دوایی رۆژهەلاتی ناوەراست و جیهان بکۆڵینەوە . بۆیە پێویستیمان بە پەیوەندیکردن بە تۆێژەرانی کوردستان و بیانی هەیە. ئەنستیتۆ هەوڵ دەدات پێگەیەکی گرینگ لە تۆری جیهانی تۆێژینەوە و ئاکادیمیدا بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
دروشمی سەرەکی ئەنستیتۆ بریتییە لە (پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەلک)، مەبەستیش لەودروشمە ئەوەیە کە دارشتنی سیاسەت لە کوردستاندا بنەمای زانستی هەبێ و لە هەمانکاتدا زانست وتۆێژینەوەی زانستی ببێتە بەشێک لە گفتگۆی نێوان سیاسەتدارێژەران و خەڵک.
ئەنستیتۆ هەول دەدات ببێتە مەکۆیەک بۆ بیرکردنەوەی زانستییانەی نوخبەی رۆشنبیر لە کوردستاندا وناوەندێک بێت بۆ بەرهەمهێنانی بۆچوونی زانستی.
کاری سەرەکی:
- لێکۆڵینەوە لە کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگا لە سەر بنەمایەکی زانستی
- پشتیوانی سیاسەتدارێژەرانی کوردستان بۆ دارشتنی سیاسەت لە سەر بنەمایەکی زانستی
- پردێک لە نێوان پسپۆر و شارەزایان و سیاسەتدارێژەرانی کوردستان
- دروستکرندنی تۆرێک لە توێژەرانی بواری گەشەپێدانی کوردستان
- دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دەوڵەمەند لە داتا و توێژینەوەی زانستی دەربارەی گەشەپێدانی کوردستان
- ئامادەکردنی کورتکراوەی سیاسەت بۆ لایەنی تایبەتمەند و دامەزراوە حکومییەکان و ناوەندەکانی لێکوڵینەوە