کولتوور
فەرهەنگ و ئیتنیستی ئەم پڕۆگرامە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ئەم بووارانەی خوارەوە ڵێکۆڵینەی هەمە لایەنە دەکات: ١ گەشەی کۆمەڵایەتی، پرسگەلی ئێتنیکی و نەتەوەیی و ئیسلامی سیاسی لە کوردستان. ٢ سیاسەتی وڵاتانی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەڵوێستیان لەسەر پرسی سنووربەزێنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ٣ پرسی یاسای بنچینەیی لە عیراق و کوردستاندا. ٤ ئاکتۆرە ناونەتەوەییەکان، بەتایبەتی ئامریاکا و یەکیێتیی ئوروپا، ڕووسیا و وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو پێوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کارتێکەریی ئەم پێوەندییانە لەسەر کوردستان. ٥ لایەنە جۆراجۆرەکانی زمان و ئەدەبی کوردی وپرسەفەرهەنگییەکانلەکوردستان. ٦ سیاسەتی فەرهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارتێکەریی ئەم سیاسەتە لەسەر سازکردن و گەشەکردنی ناسنامە و فەرهەنگی کوردی. ٧ مۆدێرنیزاسیۆن و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پێکهاتەی نەریتیی کۆمەڵگای کورد.