ئەنستیتۆ دانیشتنێکی پیرۆزبایی بۆ پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران ڕێک خست
ڕۆژى ٢١ى کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدانی کوردستان-IRDK، دانیشتنێکی پیرۆزبایی بۆ ئەکادیمی و ڕووناکبیری کورد، پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەشاد میران ڕێک خست، ئەمەش لەپاى وەرگرتنی خەڵاتی پوشکین لە ڕووسیا.
لە دانیشتنەکەدا، پ. د. شێرزاد نەجاڕ، وتارێکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد و ئاماژەى بەوە دا، د. ڕهشاد میران، وەک پرۆفیسۆر و ئهکادیمییهک، ڕۆڵێکی گرنگی ههبووه له پێشخستنی توێژینەوەکانی سۆسیۆلۆژی و مرۆڤناسی و ئێتنۆگرافی له ههرێمی کوردستان، بهتایبهتی له زانکۆکاندا.
لە بەشێکی دیکەى دانیشتنەکەدا، د. ڕەشاد میران گوتەیەکی سوپاسگوزاریی پێشکەش کرد و ئاماژەى بەوە دا، ئەو خەڵاتەى وەرمگرتووە، هی هەموو کورد و کوردستانە و من دڵخۆشم کە بوومە هۆى دڵخۆشیی خەڵکی کوردستان.
ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕووسیا، میدالیای پۆشکینی بەخشییە چەندین کەسایەتیی دیار، لەنێویاندا پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەشاد میران، ئەکادیمیستی دیاری کورد. ئەم خەڵاتە وەک ڕێزلێنانێک بوو بۆ بەشداریکردنی ناوبراو لە بواری ڕۆشنبیری، هونەر، ئەدەب و زانستدا بە هەردوو زمانی کوردی و ڕووسی.
شایانی باسە پرۆفیسۆر میران یەکەمین کورد بووە ئەم خەڵاتەی وەرگرتبێت، کە تایبەتە بەو کەسانەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە ژیانی کولتووری و زانستیدا هەیە.
ڕەشاد میران، لە ماوەى ڕابردوودا، یەکێک بووە لەو ئەکادیمییانەى، لە ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێداندا، ڕۆڵى چالاکانەى لە بەشداریی ئەکادیمی و مەعریفیدا هەبووە و هاوکارێکی سەرەکیی چالاکییەکانی ئەنستیتۆ بووە.