شەفافییەت و خەرجی و داهاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ڕۆژى چوارشەممە، 16ی ئەیلوولی 2026، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان IRDK، سەمینارێکی سەبارەت بە دۆخی داراییی هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی (شەفافییەت و خەرجی و داهاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) بۆ بەڕێز (د. ژێهات سەفەر)، پسپۆڕی دارایی و کارگێڕی لە وەزارەتی دارایی و بەڕێز (هونەر جەمال)، گوتەبێژى وەزارەتی دارایی بەڕێوە برد.
لە سەمینارەکەدا هەریەک لە بەڕێزان، بە وردەکارییەوە باسیان لە چالاکییە ئابوورییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە چەند ساڵی ڕابردوودا کرد، هەر لە سەرچاوەکانی داهات و بڕی داهات و خەرجییە جۆراوجۆرەکانی حکوومەت، لەگەڵ ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست کراون.
هاوکات باسیان لەو چاکسازی و پڕۆسانە کرد، کە وەکوو هەنگاوی بەهێزکردنی شەفافییەت و ڕوونی لە خەرجی و داهاتەکاندا لەلایەن حکوومەتەوە گیراونەتە بەر.
لە سەمینارەکەدا، چەندین پرسیار و بۆچوون ئاراستەی میوانانی ئەنستیتۆ کرا و گفتوگۆی چڕ و فراوان دروست بوو.















