ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

جۆری حوکمڕانیی نیشتمانی، چۆن سەردەکەوێت؟

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی حوزەیرانی 2026، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان (IRDK)، لەسەر ئەزموونی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، سەمینارێکی بە ناونیشانی (جۆری حوکمڕانیی نیشتمانی چۆن سەردەکەوێت؟) بۆ بەڕێز لاوک سەڵاح بەڕێوە برد.

ناوبراو خوێندنی باڵای بە پلەی ماستەر لە زانکۆی وێستمنستەری بەریتانیا هەیە و چەند لێکۆڵینەوەی لەم بوارەدا کردووە؛ هاوکات لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاوێژکارە.

لە سەمینارەکەدا، توێژەر باسێکی درێژی سەبارەت بە سیستەمی ناناوەندییەتی و فیدراڵیزم و کێشەکانی پەیوەست بەم سیستەمە لە عێراق و هەرێمی کوردستان باس کرد.

هاوکات تیشکی خستە سەر ئەو ڕێچکە و بەرنامە حکوومی و جێبەجێکارییانەی، کە لە مەیدانی سیاسەتی واقیعی و کردەییدا دەشێت بە بوونی چەندین فاکتەری دیکە بێنە کایەوە.

لە بەشێکی دیکەی سەمیناردا، توێژەر و ئەکادیمییان گفتوگۆی تێزەکانی نووسەریان کرد و پرسەکان لە ڕەهەندی جیاوە تاووتوێ کران.

بەشداربووان

IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە