ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ مەیدانێکی فرەلایەنە بە پێی یاسای سێرک
ڕۆژی چوارشەممە (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان (IRDK)، سەمینارێکی زانستی و ئەکادیمیی لەژێر ناونیشانی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ مەیدانێکی فرەلایەنە بە پێی یاسای سێرک) ڕێک خست.
سەمینارەکە لەلایەن بەڕێز دکتۆر نازدار عەلائەدین سەجادی، شارەزا لە بواری یاسای نێودەوڵەتی، پێشکەش کرا.
لە میانی سەمینارەکەدا، د. نازدار سەجادی بەوردی تیشکی خستە سەر ململانێ ئاڵۆزەکانی ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بابەتەکان لە ڕوانگەی "تیۆری سێرک"ەوە شیکردنەوەی قووڵیان بۆ کرا، بەتایبەتی لە پرسی چۆنیەتیی ڕاگرتنی باڵانسی هێز و ڕۆڵی کارای هێزە هەرێمییەکانی وەک ئیسرائیل، تورکیا، سعوودیە و ئێران لە گۆڕەپانی ململانێکاندا.
لە بەشێکی دیکەی سەمینارەکەدا، پێشکەشکار شیکاریی بۆ ئامانجە ستراتیژییە نوێیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد.
هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ داهاتووی پێگە و هێزی ئیسرائیل و ئەگەرەکانی بەردەوامبوون و مانەوەی ئێران کرد، ئەمەش لەپاڵ ئەو ئاڵۆزییە بەردەوامانەی کە پێشبینی دەکرێت ببنە هەوێنی داڕشتن و دروستکردنی سیستەمێکی نوێی جیهانی.
لە کۆتاییدا دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و ئامادەبووان ڕا و سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕ کرد، کە بووە هۆی دەوڵەمەندکردنی زیاتری بابەتەکە و تاوتوێکردنی ڕەهەندە جیاوازەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.










