ئاڵۆزییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و پێگەی سیاسیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی یەکشەممە (6ی ئەیلوولی 2026)، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و کەسایەتیی ئەکادیمی و سیاسی، د. شێرزاد باسی لە ناسەقامگیریی جیهانی و ناوچەیی کرد کە بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندییەکان لەلایەن زلهێزانەوە دروست بووە، هاوکات تیشکی خستە سەر سنوورداریی یاسایی و سیاسیی هەرێمی کوردستان بەهۆی بێدەوڵەتییەوە.
تەوەری سەرەکیی مێزگردەکە بۆ شیکردنەوەی ڕۆڵی دەرکەوتووی سەرۆکی هەرێم وەک نێوەندکارێک تەرخان کرابوو. د. شێرزاد نەجاڕ ڕوونی کردەوە، سەرەڕای نادڵنیایی ناوخۆیی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە پەیوەندییە فراوانەکانی متمانەی زۆر لایەنی بەدەست هێناوە، ئەمەش وای کردووە ڕۆڵی هەبێت لە یارمەتیدانی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بە هەوڵەکانی نێوەندگیریی کرد لەنێوان ئەنقەرە و قەندیل و دیمەشق و هەسەدە.
د. شێرزاد جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم دەتوانێت بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانی سوود لەم پێگە نێودەوڵەتییە وەربگرێت.










.jpg)




