ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

دوو جۆر دۆلار و قەیرانی نێودەوڵەتی

لە میانی سەمپۆزیەمی دووەمی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کە لە ٢٤-٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "هەرێمی کوردستان- عێراق، ئاسۆی پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری" لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی دووەمدا، لە پانێڵی دووەمدا لە ژێر ناوی "هەمەچەشنکردنی ئابووری، بودجە و چوارچێوەی دارایی نێودەوڵەتی"، فەرهاد نەریمان، خوێندکاری زانکۆی یۆنشۆپینگ لە سوید و توێژەری ئابووری، باسێکی لەبارەی "دوو جۆر دۆلار و قەیرانی نێودەوڵەتی" پێشکەشکرد.

لە سەمینارەکەدا فەرهاد نەریمان لەسەر ئابووریی جیهانی کۆمەڵێک تێگەیشتنی پێشکەشکرد و جۆرەکانی دۆلاری لە ڕووی جیهانی و لەم سەردەمەدا ڕوونکردەوە. ناوبراو لەبارەی ئەو گرفت و کێشانەوەش قسەی کرد کە بەهۆی قەیرانی ئابووریی جیهانەوە ڕوویانداوە و ڕوودەدەن و بەوهۆیەوە توێژی لاوان زۆرترین قوربانی دەدەن.



IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە