بەرژەوەندیی هاوبەشی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و غاز
لە میانی سەمپۆزیەمی دووەمی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کە لە ٢٤-٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "هەرێمی کوردستان- عێراق، ئاسۆی پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری" لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی دووەمدا، لە پانێڵی سێیەمدا لە ژێر ناوی " نەوت و گاز - دەستکەوتە مێژووییەکان و ئاسۆی داهاتوو"، پ. گۆڤەند شێروانی، دکتۆرا لە جیۆلۆجیای نەوت و مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی شارستانیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی جیهان - هەولێر، باسێکی لەبارەی "بەرژەوەندیی هاوبەشی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و غاز" پێشکەشکرد.
لە سەمینارەکەدا ناوبرا و باسی لە پرسی نەوت و غاز و ئەو هەل و بەربەستانە کرد کە لە بەردەم پێکەوە کارکردن و هاوبەشیی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە. لە درێژەدا باسی لەو سوود و دەستکەوتانە کرد کە لە میانی ڕێککەوتنی هەردوولا لەسەر پرسی نەوت و غاز دەکەوێتەوە.