سیاسەتی گەشەپێدان وەک پڕۆسەیەکی دۆزینەوە
لە میانی سەمپۆزیەمی دووەمی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کە لە ٢٤-٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "هەرێمی کوردستان- عێراق، ئاسۆی پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری" لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی دووەمدا، لە پانێڵی یەکەمدا ، حوسێن کوردنەژاد، ماستەر لە جوگرافیای مرۆیی و ماستەر لە پەرەپێدانی دیموکراسی و بەرپرسی بەرنامەی توێژینەوەی ئابووریی ئەنستیتۆ، باسێکی لەبارەی "سیاسەتی گەشەپێدان وەک پڕۆسەیەکی دۆزینەوە" پێشکەشکرد.
لە سەمینارەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر ڕەهەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و ئەو پەرەسەندنەی لە میانی دیمۆگرافیا و ئابووریدا ڕوویداوە. لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەو خاڵانە کردەوە کە پێشمەرجی پێویستن بۆ وەڵامدانەوەی پەرەسەندنی دیموگرافیای کوردستان و دەستی کار و گەشەپێدانی بەردەوام.