وشکەساڵی و کێشەی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان IRDK، بۆ لێکۆڵینەوە لە وشکەساڵی و کێشەکانی ژینگە کە خەریکە دەبێتە گرفتی سەرەکیی ژیانی ئاسایی لە هەرێمی کوردستان و لە عێراقیشدا بێ بووەتە هەڕەشەی سەرەکی، سەمینارێکی بە ناونیشانی (بەڕێوەبردن و سیاسەتی ئاو لە هەرێمی کوردستان: ئاڵنگاری و چارەسەر) بۆ بەڕێز (سەرمەد لەتیف)، شارەزا لە بواری ئاو و ژینگە و مامۆستای زانکۆ ڕێک خست.
لە سەمینارەکەدا پسپۆڕ تیشکی خستە سەر کێشە جیهانییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بە بەربەستەکانی ئاییندەی ئاو و ئاسایشی ئەو سامانە سروشتییە کرد و ڕێگەچارە زانستییەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی کەمبوونەوەی ئاو و وشکەساڵی و زیادبوونی خواستی ئاو لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
لە بەشێکی دیکەی سەمیناردا ئامادەبووان ڕا و سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد و گفتوگۆ دروست بوو.