ژیۆپۆلیتیکی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
لە میانی سەمپۆزیەمی دووەمی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کە لە ٢٤-٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "هەرێمی کوردستان- عێراق، ئاسۆی پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری" لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی دووەمدا، لە پانێڵی سێیەمدا لە ژێر ناوی " نەوت و گاز - دەستکەوتە مێژووییەکان و ئاسۆی داهاتوو"، شەهریار شێخلەر، ماستەر لە بەڕێوەبردن و ماستەر لە بەڕێوەبردنی ستراتیژی و توێژەر، باسێکی لەبارەی " ژیۆپۆلیتیکی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان" پێشکەشکرد.
لە سەمینارەکەدا ناوبرا و باسی لە پرسی وزە لە هەرێمی کوردستاندا کرد و تیشکی خستە سەر هەل و هەڕەشەکانی بەردەم پرسی وزە لە هەرێمی کوردستاندا. لەلایەکی دیکەوە خوێندنەوەیەکی لەبارەی جوگرافیای وزەی ناوچەکە پێشکەشکرد و هەلەکانی ناردنەدەرەوەی غازی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو.