ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

پێگەى هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

لە سەمینارەکەدا ناوبراو لە ڕەهەندی یاساییەوە، تێڕوانین و بەرەنجامی توێژینەوەکانی لەبارەى پێگەى هەرێمی کوردستان لە یاساکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دواى ساڵی ٢٠٠٥ـەوە خستە ڕوو.

توێژەر باسی لەو کاریگەرییە هەرێمی و نێودەوڵەتییانە کرد کە کاریان کردووەتە سەر شێوەى یاسادانان و داڕشتنیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەم چوارچێوەیەشدا کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان شی کردەوە.


لە بەشێکی دیکەى سەمینارەکەدا باسی لەو دژیەکییانە کرد کە لە نێوان دەستووری عێراق و ئەو یاسایانەدا هەیە کە لە ئەنجوومەنەکە تێپەڕێندراون و لەم ڕووەوە دەق و چەمک و ناولێنانە دژیەکەکانی خستە بەر باس.

توێژەر لە ڕێگەى داتاى توێژینەوەکانی خۆیەوە، پەیوەست بە سوود و زیانی یاساکان لەسەر هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو یاسایانەى ئاماژە پێ کرد، کە لە ماوەى ڕابردوودا لە پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕێندراون و ئەگەر هەیە کاریگەریی درێژخایەنیان لەسەر پڕۆسەى سیاسی و پێگەى هەرێمی کوردستان هەبێت.

لە کۆتایی سەمینارەکەدا، ئامادەبووان بۆچوون و پرسیارى خۆیان خستە ڕوو و گفتوگۆیەکی زانستی ئەنجام درا.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە