دۆخی سیاسی و کارگێڕی و مۆدیلی خۆڕێکخستنی ڕۆژاڤای کوردستان
ڕۆژی چوارشەممە (3ی حوزەیرانی 2026)، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، (IRDK)، لەسەر دۆخی سیاسی و کارگێڕی و مۆدیلی خۆڕێکخستنی ڕۆژاڤای کوردستان، سەمینارێکی بۆ نووسەر و ڕۆژنامەڤانی ناسراو بەڕێز جاندۆست ڕێک خست.
لە سەمینارەکەدا جاندۆست باسی لە ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی و مۆدیلی خۆبەڕێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
ناوبراو تیشکی خاتە سەر ئەوەی ئەو دۆخە سیاسی و سەربازییەی کە پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای خۆبەڕێوەبەریدا دروستی کرد، کە لەسەر بنگەیەکی نادروست بونیات نرابوو و لەسەر تاکڕەوی و توندوتیژی بەڕێوە دەچوو.
هاوکات باسی لە هەڵە و گیروگرفتەکانی ئەو بزاوتە کرد لە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی پێشووی سووریا و کاردانەوەکانی بەرامبەر بە تورکیا، کە هەمیشە دەبووە هۆی زیادبوونی مەترسی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە.
هەروەها باسی لە فاکتەرەکانی داڕووخانی هەسەدە کرد لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، ئەمەش بەهۆی هەڵەی هەسەدەوە لە خوێندنەوەی واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی.
لە بەشێکی دیکەدا باسی لە دۆخی هەنووکەیی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان کرد و تیشکی خستە سەر هەل و دەرفەتەکانی بەردەم ئەزموونەکە.
ئامادەبووانیش لە بەشێکی سەمینارەکەدا پرسیار و بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتە دەربڕی.















