ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

پەروەردەی رزگاریخوازانە، وەک ئامرازێک بۆ بنیاتنانی نەتەوە لە هەرێمی کوردستان

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان_IRDK، ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی 5ی 2026، سەمینارێکی بۆ بەڕێز (د. عەدنان مەجید)، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان و شارەزای پەروەردەی سیاسی، لەژێر ناوی (پەروەردەی رزگاریخوازانە، وەک ئامرازێک بۆ بنیاتنانی نەتەوە لە هەرێمی کوردستان) بەڕێوە برد. لە سەمینارەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر لایەنی تیۆریی گرنگیی پەروەردە

لە کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسیدا و تێز و بۆچوونی چەندین تیۆرسێن و پەروەردەکاری جیهانیی لەم بارەیەوە خستە ڕوو.

لە بەشێکی دیکەی سەمیناردا، توێژەر باسی لە بارودۆخی ئێستای پەروەردە و بۆشاییە سیاسییەکانی نێو ئەو بوارە کرد و بە یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم گۆڕانی کۆمەڵایەتی و پەروەردەی نیشتمانییانە وەسفی کرد.

لە بەشی کۆتایی سەمیناردا، بەشێکی بەرچاو لە ئەکادیمییان، بۆچوون و پرسیاری تایبەتیان لەبارەی پرسەکەوە خستە ڕوو.

بەشداربووان

IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە