ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ناتۆ و بەرەی ئۆراسیا
ڕۆژی ٢٩ ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان IRDK، سەمینارێکی بۆ فابریس بلانش، دکتۆرا لە جیۆپۆلیتیک و توێژەر لە زانکۆی لیۆن لە فەرەنسا لەسەر پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ناتۆ و بەرەی ئۆراسیا بەڕێوە برد.
بلانش لە ڕوانگەی جیپۆپۆلیتیکی و نەخشەی سیاسییەوە باسی لە نوێترین ململانێ و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان بەرەی ئۆراسیا و خۆراوا کرد و لەو باسەشدا پێگە و دۆخی وڵاتگەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە بەر باس.
لە دانیشتنەکەدا کە دەیان توێژەر، مامۆستا، نووسەر و سیاسەتکار ئامادەی بوون، پرسیار و گفتوگۆی زۆر دروست بوو و چۆنییەتیی مامەڵەی هەرێمی کوردستان و ڕزگاریی ئەو پارچەیە لەو ململانێیەدا تەوەرێکی ئەو گفتوگۆیە بوو.