ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

ئەنستیتۆ دەرهاویشتەکانی قەیرانی بەردەوامی کوردستانی تاووتوێ كرد

ئینستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان، لەبارەی (دەرهاویشتەكانی قەیرانی بەردەوامی كوردستان) سەمینارێكی هاوبەشی بۆ بەڕێزان د. کاوە مەحموود، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی دەستپێشخەریی شارستانیی جیهانی و سەرۆ قادر، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی كوردستان پێشكەش كرد.

لە بەشی یەكەمی سەمیناردا، د. كاوە مەحموود باسی لە ڕەهەندە مێژووییەكانی دروستبوونی دەوڵەت و كێشەكانی ناسنامە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و هۆكاری بەشێكی فراوان لە كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكەی بۆ شكستی بنەماكانی دەوڵەت و ناسنامە گێڕایەوە.

لە بەشی دووەمی سەمیناردا، سەرۆ قادر باسی لە هۆكارە بنچینەییەكانی قەیران لە كۆمەڵگەی كوردستانیدا كرد و گرفتە سیاسییەكانی سیستەمی سیاسیی كوردستانی لە توانای چارەسەركردنی كێشەكانیدا لە ناوخۆی و لەگەڵ حكومەتی عێراقیدا خستە ڕوو.

لە كۆتایی سەمینارەكەدا ئامادەبوانی ئەكادیمی و ڕۆشنبیران گفتوگۆیان كرد و كۆمەڵێك پرسیار و ڕایان خستە ڕوو.




Discussions on the Implications of Kurdistan's Ongoing Crisis

 

The Institute for Research and Development -Kurdistan (IRDK) presented a joint seminar on "The Implications of Kurdistan's Ongoing Crisis" for Dr. Kawa Mahmoud, Director of the Global Civil Initiative Research Center, and Saro Qadir, Director of the IRDK.

In the first part of the seminar, Dr. Kawa Mahmoud discussed the historical aspects of state formation and identity issues in the Middle East, attributing a significant portion of the region's problems and crises to the failure of the foundations of statehood and identity.

In the second part of the seminar, Saro Qadir addressed the fundamental causes of the crisis in Kurdistan society and highlighted the political problems of Kurdistan's political system in its ability to resolve issues both internally and with the Iraqi government.

At the end of the seminar, academic attendees and intellectuals engaged in discussions and raised a number of questions and opinions.




IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە