ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی نیسانی 2026، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - کوردستان (IRDK)، سەمینارێکی تایبەتی بۆ بەڕێز (کارۆخ خۆشناو)، شارەزای کاروباری ئەمەریکا بەڕێوە برد.
سەمینارەکە لەژێر ناونیشانی (ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان) ساز کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە.
لە سەمینارەکەدا، کارۆخ خۆشناو بە وردی باسی لە چەند پرسێکی ستراتیجی کرد کە گرنگترینیان بریتی بوون لە:
شیکردنەوەی شێوازی بڕیاردان و دیدگای دۆناڵد ترەمپ بۆ سیاسەتی دەرەوە، چۆنیەتیی کارلێکی نێوان سەرۆک و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا، کاریگەرییەکانی سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ لەسەر ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، جەنگی ئەمەریکا و ئێران و ئاکام و لێکەوتە ئەمنی و سیاسییەکانی ئەم ململانێیە لەسەر ئاستی ناوچەکە، شوێنی هەرێمی کوردستان لە ستراتیجی نوێی ئەمەریکادا و چۆنیەتیی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کورد لەناو ئەم ململانێیانەدا.
لە بەشێکی تری سەمینارەکەدا، دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵا کرا. بەشداربووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر پێشهاتەکان و ئەگەرەکانی داهاتوو کرد.














