ئاییندەی دۆزی کورد لە دوای جەنگی ئێران- ئیسڕائیل
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی 6ی 2025، ئینستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، سەمینارێكی لەبارەی (چارەنووسی دۆزی کورد لە دوای جەنگی ئێران- ئیسڕائیل) بۆ بەڕێز د. عوسمان عەلی، شارەزای بواری مێژوو و شارەزای دۆخی سیاسیی تورکیا و سووریا ڕێك خست.
لە سەمینارەكەدا د. عوسمان عەلی، تیشكی خستە سەر هۆكار و ئاكامەكانی ئەم شەڕەی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیرسا و لە چەند ڕەهەند و لایەنێكی سیاسیی جیاوازەوە خوێندنەوەی بۆ كرد.
لە بەشێكی دیكەی سەمیناردا ناوبراو تیشكی خستە سەر دۆزی كورد لە ناوچەكەدا و كاریگەرییەكانی ئەم ململانێیە لەسەر دۆخی سیاسیی كوردستان.
هاوكات باسی لە چارەنووسی دۆزی سیاسیی كورد لەدوای ئەو ململانێیانە كرد و پاشانیش ئامادەبووان پرسیار و بۆچوونی خۆیان لەسەر باسەكە خستە ڕوو.