ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

میکانیزمەکانی کاندیدکردنی بەربژێرانی ئافرەت و کەمپینەکانی هەڵبژاردن

ڕۆژی چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2026، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان- IRDK، سەبارەت بە چۆنیەتیی بەشداریپێکردنی ئافرەتان لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتیدا و هەڵسەنگاندنی ئاستی پێشکەوتن و ئاستەنگ لەو بوارەدا، سەمینارێکی بە ناونیشانی (میکانیزمەکانی کاندیدکردنی بەربژێرانی ئافرەت و کەمپینەکانی هەڵبژاردن) بۆ توێژەر دکتۆر لەیلا ئەمیر (دکتۆرا لە کۆمەڵناسیی سیاسی) ڕێک خست.

لە سەمینارەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر دۆخی بەشداریی سیاسیی ژنان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بەربژێرکردنیان لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە و دیارترین ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەردەم ژنانی لەم ڕووەوە خستە ڕوو.

هاوکات ئامادەبووان، کۆمەڵێک پرسیار و تێبینییان ئاراستەی توێژەر کرد و ئەمەش بووبە هۆی گفتوگۆی فراوان.

بەشداربووان

IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە