حوسێن کوردنەژاد بە خاکی کوردستان سپێردرا
ڕۆژى ١٦ى ١٢ى ٢٠٢٥، لە گۆڕستانی پیرمام، کۆچکردوو حوسێن کوردنەژاد، نووسەر و ڕۆشنبیر و بەرپرسی ژوورى ئابووریی ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، لە گۆڕستانی پیرمام، بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
لە مەراسیمێکی شایاندا، بە ئامادەیی بەشێک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و دەستەبژێرى ئەکادیمی و توێژەران و ڕاگەیاندنکاران، ڕێز لە گیانی کۆچکردوو حوسێن کوردنەژاد گیرا و ڕۆڵی لەمێژینەى شۆڕشگێڕانە و ڕۆشنبیرانەى باس کرا.
حوسێن کوردنەژاد، تێکۆشەر و ڕۆشنبیر و توێژەری بەتوانا و هاوکاری چواردە ساڵەی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، شەوی ١٢ى ١٢ى ٢٠٢٥، لە هەولێر کۆچی دواییی کرد.