تەنگوچەڵەمەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان
لە سەرەتای سەمیناردا، د. شێرزاد نەجاڕ، بە گشتی باسی لە دیموکراسی و دۆخی دیموکراسیی وڵاتان کرد؛ پرسی هەڵبژاردن و دیموکراسی و کاریگەرییەکانیان بەسەر یەکترییەوە هەڵسەنگاند.
ناوبراو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم دیموکراسیی جیهانی باس کرد و لە چەند نموونەیەکدا، پاشەکشەی ڕەوتی دیموکراتی لە وڵاتان خستە بەرباس.
لە بەشێکی دیکەی سەمیناردا، بارودۆخی دیموکراسیی هەرێمی کوردستانی هەڵسەنگاند و دۆخی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیشی باس کرد.
سەمینار بە پرسیار و ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆی ئامادەبووان و قسەکاری سەرەکی کۆتایی هات.