ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

وۆركشۆپی چۆنییەتیی لێكۆڵینەوە لە ئەنستیتۆدا

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ كوردستان (IRDK) ڕۆژی 19/10/2013 وۆركشۆپێكی سێ ڕۆژەی شارەزاکردن و ڕاهێنانی بۆ توێژەر و هاوكارانی ئەنستیتۆ(لە لایەن "بۆ مالبێرگ" پرۆفیسۆری جوگرافیای مرۆیی لە زانكۆی ستۆكهۆڵم) ئەنجام دا.

لەو سێ ڕۆژەدا ئەم بابەتانە خرانە بەر باس:

ڕۆژی یەکەم:چۆنییەتی ئامادەكردنی توێژینەوە لە بوارە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا و ئەو میتۆدانەیگەرەکە بەپێی واقیعی كێشەكانی ئێمە بخرێنە گەڕ، خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

ڕۆژی دووهەم: باسلەزانستی جوگرافیای مرۆیی(دیمۆگرافیا) کرا، كە چۆن لە پێشبینی گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكاندا كاریگەری هەیە و دەبێتە بەشێك لە زانستی كۆمەڵایەتی و جوگرافیای مرۆیی, مەبەستی لێكۆڵینەوە لە دانیشتوان و هەبوونی ڕێژەی منداڵ و هۆكاری بەرزبوونەوەی پلەی مردن و كۆچكردن و دابەشبوونی جوگرافی، ئەو زانیاریانەیە كەبۆ داڕشتنی ستراتیژی گەشەپێدانی وڵاتێک گرنگ و جێگەی تێڕامانن.

ڕۆژی سێهەم:"مالبێرگ" بە تێروتەسەلی لەمەڕ ئەزموونی خۆیو چۆنییەتی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەکانی لە زانكۆی ستۆكهۆڵم و گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی کوردستان دوا و لەلایەن بەشداربووانەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە