ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل و داهاتووی هەرێمی کوردستان
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٤، سەمینارێکی لەسەر "جەنگی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، هەروەها داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناو بازنەی ناچاریی ئاگردا" بۆ هەردووک ئاکادیمی و توێژەری بەناوبانگ فابریس بلانش لە فەڕەنسا و دەیڤید ڕۆمانۆ، پرۆفیسۆری ئەمەریکی ڕێک خست.
هەردوو تایبەتمەند، سیناریۆ و ئەگەرەکانی هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران و هێزەکانی سەر بە ئێران باس کرد و هەل و هەڕەشەکان و هاوکات ئاییندەی هەرێمی کوردستانیان لەو ململانێیەدا خستە ناو گفتوگۆوە.
وەک هەمووجار، بەشێکی دیدارەکە بۆ پرسیار و ڕوانگەی ئامادەبووان بوو، کە لە تایبەتمەندانی سیاسەت و میدیا و نووسەران پێک هاتبوون.