ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

كتێبخانەی وێنەیی كوردستان

ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان ــ كوردستان، ڕۆژی 26/5/2014 سیمینارێكی ده‌رباره‌ی (كتێبخانەی وێنەیی كوردستان) بۆ بەڕێز (كریس كوچێرا) خانم سازكرد.

لە ڕۆژی 26/5 بڕیاربوو كریس كوچێرا ڕۆژنامەنووس و وێنەگری ناوداری فەرەنسایی لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان سمینارێك ساز بكات، بەڵام بەهۆی تێكچونی باری تەندروستی و ماندوویەتی سەفەری لە بری ئەو كریس كوچێرا خانم لەسەر ئەو سەنتەر یان ناوەند و سایتەی كە بۆ ئەرشیفی وێنەكانی خۆیان كردوویانەتەوە دوا، زانیاری لە بارەی مێژووی هاتنیان بۆ كوردستان و ئاشنایەتیان لەگەڵ سەركردە و پێشمەرگە و كۆمەڵگەی كوردەواری لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلول نیشاندانی وێنەی مێژووی ئەو سەردەمەی باس كرد، هەروەها لە قسەكانیدا تیشكی خستە سەر ئەو لایەنەی كە وێنە لە مێژووی ڕزگاری خوازی كوردستاندا دەورێكی زۆر بۆ ئێستا و نەوەكانی داهاتووش دەبینێ، وە بەشێوەی سڵاید لە ڕێگەی شاشەوە مێژووی قۆناخەكانی كوردستان لەوكاتدا و تا بە ئێستا دەگات پیشان دا، كۆچێرا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێ كە بە شێوەیەكی یاسایی پشتیوانی بۆ ئەو سەنتەرەی خۆیان پەیدا بكات و بە شێوەی ماڵی ناوەندەكەیان فراوانتر بكەن، سەرەنجام پشتیوان و هاوكاری وێنەگر و ئەرشیفی دیكەش بۆ سەنتەرەكەیان پەیدا بكەن.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە