ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

كێشەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و ڕێگەكانی چارەسەركردنی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی 1ی 2025 ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- كوردستان، مێزگردێكی تایبەتی لەبارەی (كێشەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان و ڕێگەكانی چارەسەركردنی) بۆ بەڕێز (هەڵكەوت عەبدوڵا) پسپۆری بواری هاتوچۆ بەست.

مێزگردەكە بە ئامادەبوونی چەند كەسێكی پسپۆڕ لە بواری هاتوچۆدا بەڕێوە چوو، كە لە كاتی جیاوازدا بەرپرسیارەتییان لە بەڕێوەبردنی ئەم بوارەدا لە هەرێمی كوردستان هەبووە.

لە مێزگردەكەدا (هەڵكەوت عەبدوڵا) لەسەر چەندین تەوەری بواری هاتوچۆ و كێشەكانی و چارەسەركردنەكانی وەستا و لەڕووی زانستییەوە بنەماكانی ئەو كێشانە و چارەسەرەكانی خستە ڕوو.

خستنەڕووەكانی ناوبراو لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و بنەما زانستی و یاساییەكان بوو كە تا ئێستا ئەزموونی جیهانی پێی گەیشتووە.

لە مێزگردەكەدا پسپۆر جەختی لەسەر گۆڕینی بۆچوونی دەسەڵاتدارانی ئەو بوارە لەبارەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانییەكانەوە خستە ڕوو.

لە بەشێكی دیكەدا ڕەهەندەكانی چارەسەر و چۆنییەتیی چارەسەری كێشەكانی هاتوچۆی لە پرۆژەیەكی پێشنیازكراودا خستە ڕوو و بەجیا جۆرەكانی ڕووداوی هاتوچۆ، ئەندازە، هۆشیاریی هاتوچۆ، پلانی پێنج ساڵە، هاوبەشكردنی كار و بەرپرسیارەتیی خستە ڕوو. هاوكات دیدگای كلاسیكی و مۆدێرنی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكانی هاتوچۆدا خستە بەرباس.


بەشداربووان

IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە