کونسوڵی گشتیی کۆریا لە ئەنستیتۆ باسی لە ئەزموونی وڵاتەکەی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور (سیۆنگ چیۆل لیم) ی بۆ ئەنستیتۆ بانگهێشت کرد.
کونسوڵی گشتی، سەمینارێکی لەسەر ئەزموونی کۆریای باشوور لە گەشەسەندنی ئابووری و دیموکراسی و فرەییی سیاسی پێشکەش کرد و باسی لە سوودوەرگرتن لەو ئەزموونە کرد.
ئامادەبووان، پرسیار و گفتوگۆی بابەتەکەیان کرد و لەلایەن کونسوڵی گشتییەوە وەڵام درانەوە.