ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

ھۆكار و دە‌رھاویشتە‌كانی كۆچكردن لە‌ ھە‌رێمی كوردستاندا

لە‌ سە‌رە‌تای سە‌میناردا بە‌ڕێوە‌بە‌ری ئە‌نستیتۆ (سە‌رۆ قادر) باسێكی گشتی لە‌ سیما سەرە‌كییە‌كانی دیاردە‌ی نوێی كۆچكردن كرد و پێكھاتە‌ و تە‌مە‌ن و شێوە‌ی كۆچڕە‌وانی شیكردە‌وە‌.

ئاماژە‌یە‌كی سە‌رە‌كی لە‌ قسە‌كانیدا مە‌ترسییە‌كانی ناڕە‌زایی و بە‌شداری چینی ناوە‌ڕاست بوو لە‌و كۆچە‌ نوێیە‌دا.

دواتر وتە‌بێژی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان (جوتیار عادل) باسی لە‌ بە‌شێك لە‌ ھۆكارە‌كانی كۆچكردن كرد كە‌ سە‌رە‌كیترینیان كێشە‌ی ئابووری و ناسە‌قامگیری و كە‌ڵە‌كە‌بوونی قە‌یرانە‌كان بووە‌ لە‌سە‌ر كابینە‌ی نۆیە‌م. لە‌ ھە‌مان كاتدا باسی لە‌و پلان و بە‌رنامانە‌ كرد كە‌ زووبە‌زوو كێشە‌كان چارەسە‌ر ناكە‌ن و لە‌ ئایندە‌دا دۆخی ئابووری و سیاسی دە‌گۆڕن.

پاشتر (د.ھێمن میرانی) مامۆستای زانكۆ باسی لە‌ دیاردە‌ی گشتیی كۆچ لە‌ جیھاندا كرد، باسیشی لە‌ كێشە‌ی ئابووری و ڕۆڵی زانكۆكان كرد لە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئاستی بێكاری و بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئاستی چاوە‌ڕوانییە‌كانی گە‌نجان لە‌ كوردستاندا. ھە‌روە‌ھا باسی لە‌ كاریگە‌ریی خراپیی بازاڕ و باج و بە‌ڕێوە‌بردنی بازرگانی كرد.

(د.نارین ئاكرە‌یی) باسی لە‌ كێشە‌ی خوێندن و لاوازیی خوێندنی پیشە‌یی لە‌ كوردستاندا كرد. ئاماژە‌ی بە‌وە‌ كرد كە‌ زانكۆكان ڕۆڵیان ھە‌یە‌ لە‌ قوڵكردنە‌وە‌ی بێكاریدا.

لە‌ بە‌شێكی دیكە‌دا (د.زوبێر رە‌سوڵ) مامۆستای زانكۆ باسی لە‌ ھۆكاری سە‌رە‌كیی كۆچ كرد كە‌ پە‌یوە‌ندییە‌كی بە‌ھێزی بە‌ بێھیوایی و بێمتمانە‌یی سیاسییە‌وە‌ ھە‌بووە‌. ئە‌مە‌ مە‌ترسییە‌كی ئایندە‌یی لە‌سە‌ر سیستە‌می سیاسی و دامە‌زراوە‌كان درووستدە‌كات. بە‌تایبە‌ت كە‌ ھە‌م كە‌رتی گشتی و كە‌رتی تایبە‌تیش ناتوانن ئە‌و ھێزی كارە‌ لە‌خۆبگرن.

(كرمانج عوسمان) پسپۆڕی بواری یاسا باسی لە‌ كۆمە‌ڵێك گرفتی پە‌یوە‌ست بە‌ كۆچكردن و ھۆشیاركردنە‌وە‌ كرد لە‌بارە‌ی كۆچكردن.

(د.ھیوا مە‌جید) مامۆستای زانكۆ باسی لە‌ بە‌شێكی تر لە‌ ھۆكارە‌كانی كۆچ كرد كە‌ بۆ بابە‌تە‌كانی حكومە‌ت و میدیا گە‌ڕاندییە‌وە‌. ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌ زانكۆكان و كە‌رتی تایبە‌ت و بازاڕ كرد.

لە‌ بە‌شێكی تردا نووسە‌ر (رابە‌ر تە‌ڵعە‌ت) باسی لە‌ فشە‌ڵیی نێوخۆیی و فشاری دەرە‌كی كرد كە‌ ھۆكاری سە‌رە‌كیی ئیدارە‌ی خراپ و بێكاری و ناسە‌قامگیرین. ئە‌و باسی لە‌ نادامە‌زراوە‌یی و لاوازیی حكومە‌ت كرد لە‌ درێژكردنە‌وە‌ی دە‌سە‌ڵات و خزمە‌تگوزارییە‌كانی بۆ ئە‌وپە‌ڕی وڵات.

(د.موراد حە‌كیم) پسپۆڕی سۆسیۆلۆگی باسی ئە‌وە‌ی كرد كێشە‌كان بونیادین، كێشە‌ی ٣٠ ساڵین. كێشە‌ی حزبایە‌تی و دوو زۆنی و نادامە‌زراوە‌یین. چینایە‌تی و نادادپە‌روە‌ری ڕۆڵیان ھە‌یە‌ لە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی كۆچ.

(د. لە‌یلا ئە‌میر) مامۆستای زانكۆ باسی لە‌وە‌ كرد كە‌ ھۆكارە‌كان زۆرن بە‌ڵام خواست بۆ جێبە‌جێكردنیان نیە‌ و خە‌مساردی لە‌لایە‌ن دە‌سە‌ڵاتی سیاسییە‌وە‌ ھە‌یە‌. خە‌ڵك و ھاووڵاتی لە‌لایە‌كن و دە‌سە‌ڵاتیش كە‌وتووە‌تە‌ لایە‌ك.

(حوسێن كوردنە‌ژاد) ئابووریناس گوتی: دە‌بێت خوێندنە‌وە‌ی گشتیمان بۆ دۆخی كوردستان تە‌واوبووبێت و لێیبتێگە‌شتبین. ڕێژە‌ی گە‌نجان لە‌ ٢٠٢٦ گە‌ورە‌ترین گرووپی كۆمە‌ڵایە‌تی دە‌بن، ئە‌وانە‌ لە‌ڕووی نیشتە‌جێكردن و خوێندن و كار و پێشە‌ و تە‌ندرووستی چۆن ئیدارە‌ دە‌درێن؟ ئومێد بە‌ردی بناغە‌ی بە‌ردە‌وامیی كۆمە‌ڵگە‌یە‌، ئە‌وە‌ش بە‌وە‌ دە‌كرێت بزانین كە‌ كێشە‌ ئابوورییە‌كان و كێشە‌ی بازاڕ لە‌ زنجیرە‌ی ژیانیی ڕۆژدا چ كێشە‌یە‌كی تێدایە‌؟ دیالۆگ لاوازە‌، زانیاری كە‌مە‌. كوردستان لە‌ ڕێڕە‌وێكی زۆر زە‌حمە‌تی مێژووییدایە‌. كۆمپانیاكان قاچیان نە‌گرتووە‌، زانكۆكان زۆریان ماوە‌ پێشكە‌ون. چارە‌سە‌ری خێرا پێشخستنی پیشە‌ و خوێندنی پیشە‌یی و دامە‌زراندنی كۆمپانیای حكومییە‌. پرسیارە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ چۆن بە‌رگریی وڵاتی خۆمان بە‌رزبكە‌ینە‌وە‌؟

(د.عە‌بدولكە‌ریم خە‌سرۆ) بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون لە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران پێیوابوو كە‌ زۆربە‌ی ئە‌و ھۆكارانە‌ راستن، بە‌ڵام حكومە‌تیش بێباك و بێخە‌م نیە‌. لە‌م كابینە‌یە‌ كۆمە‌ڵێ دامە‌زراوە‌ ھە‌ن بە‌دوای ھۆكار و چارە‌سە‌ر و زانیاریدا دە‌گە‌ڕێن. ھە‌وڵی چاكسازی بە‌ربە‌ستی زۆری لە‌بە‌ردە‌مە‌، گە‌ورە‌ترین گرفت كێشە‌كانی پێشووترن، ئە‌وانە‌ش پێویستیان بە‌ لێكۆڵینە‌وە‌ و توێژینە‌وە‌ و بە‌دواداچوون ھە‌یە‌.

لە‌كۆتایی گفتوگۆكە‌دا لە‌لایە‌ن بە‌شدارانە‌وە‌ چە‌ند پێشنیازێك بۆ چارە‌سە‌ر خرانە‌ڕوو:

١- حكومە‌ت دە‌بێ ڕۆژانە‌ لە‌گە‌ڵ خە‌ڵك بكە‌وێتە‌ گفتوگۆ، با حكومە‌ت پە‌یوە‌ندی و گفتوگۆی بە‌ردە‌وامی ھە‌بێت.

٢- پێداچوونە‌وە‌ بە‌ لایە‌نی باج و بازاڕدا بكرێت.

٣-سیاسە‌تی نیشتە‌جێكردن و ئاسانكاری بۆ دە‌ستكە‌وتنی نیشتە‌جێبوون.

٤-سە‌روە‌ریی یاسا و جێبە‌جێكردنی دادپە‌روە‌ری و كە‌مكردنە‌وە‌ی چینایە‌تی.

٥-ئاسانكاریی دە‌ستڕاگە‌یشتن بۆ خزمە‌تگوزارییە‌ سە‌رە‌تاییە‌كان.

٦-كاركردن بۆ دۆزینە‌وە‌ی ھە‌لی كار.

٧- بایە‌خدانی خێرا بۆ قە‌زا و ناحییە‌كان.

٨-گواستنە‌وە‌ی سە‌رنج لە‌ ئابووریی تە‌نیای حكومە‌ت بۆ ئابووریی وڵات، واتا گە‌شە‌ی ئابووری و درووستكردنی ھاووڵاتی.

٩- گرنگە‌ تواناسازی و خوێندن و وە‌رگرتنی قوتابی لە‌ زانكۆكان و خوێندنی پیشە‌یی پێداچوونە‌وە‌ی بۆ بكرێت.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە