ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە چەند مەترسیدارە؟

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان، سەمینارێکی لەسەر پرسی ڕاددەی مەترسییەکانی هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، بەڕێوە برد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤، ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان، سەمینارێکی لەسەر تەنگوچەڵەمەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بە ناوونیشانی "هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە چەند مەترسیدارە؟" لە دوو بڕگەدا بەڕێوە برد.

لە بڕگەی یەکەمدا، بەڕێز د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، پسپۆڕی بواری یاسای دەستووری و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەسەر "دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان لە کارە بنەڕەتییە ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان" باسێکی پێشکەش کرد.

لە بڕگەی دووەمدا، بەڕێز هەندرێن محەممەد ساڵح، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر "هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان" قسەی کرد، کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەکات.

لە سەمینارەکەدا، لە ڕوانگەی یاسایی و فیدرالیزم و هەڵبژاردنەوە، شەنوکەوی نوێترین دۆخ و تازەترین مەترسی و هەڕەشەکان کرا و ڕەهەندەکانی ئەو گۆڕانکارییانە خرانە بەرچاو.

هاودەم، ئامادەبووان پرسیار و سەرنجی خۆیان خستە ڕوو و ئەوەش گفتوگۆی هەمەلایەنەی لێ پێک هات.




IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە