جەنگی ڕێڕەوەکان و کاریگەرییە جیۆپۆلەتیکییەکانی لە ناوچەکەمان
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی کوردستان-IRDK، لە ژێر ناونیشانی "جەنگی ڕێڕەوەکان و کاریگەرییە جیۆپۆلەتیکییەکانی لە ناوچەکەمان" ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەمینارێکی بۆ هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە برد.
هۆشیار سیوەیلی بە درێژی باسی لەو ڕێڕەوە جوگرافییە بازرگانییانە کرد کە بە درێژاییی مێژوو و ئێستاش لە نێوان زلهێزاندا هەوڵی بۆ دەدرێ ئاسیای دوور و ناوەڕاست بە خۆراوا ببەستنەوە و ئەمەش ململانێیەکی درێژمەودا و کێبەرکێیەکی چڕی دروست کردووە.
پەیوەست بەم باسە جیۆپۆلەتیکییە، بەشێک لە ڕووداوە گەرمە سیاسی و سەربازییەکانی ئەمڕۆی بەو پرۆژانەی زلهێزان بەستەوە کە بەردەوام لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناویندا دروست دەبن.
دواتر ئامەدەبووان پرسیار و بۆچوونی خۆیان دەربڕی و قسەکەری سەرەکی گفتوگۆی کردن.