ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

‎دیدار لەگەڵ شاندی كۆماری كۆریا

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازیی كرد لە شاندێكی كۆماری كۆریا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز سێئۆنگچیۆل لیم، كۆنسووڵی گشتیی كۆریا. شاندەكە پێك هاتبوو لە ژمارەیەك توێژەری ئاكادیمی و مامۆستای زانكۆ و بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی تۆێژینەوە لە كۆریا. 


‎لە دیدارەكەدا كە بەڕێز د. دلاوەر عەلائەدین سەرۆكی ئەنستیتۆی توێژینەوەی مێری بەشدار بوو، باس لە دۆخی ئابووری و گەشەی هەرێمی كوردستان كرا و ڕا و بۆچوون لەسەر گرنگیی كار و كاریگەریی ناوەندە توێژینەوەكان خرانە ڕوو. لە دیدارەكەدا هەروەها باس لە هاوكاریی هاوبەش لەنێوان ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- كوردستان و ناوەندە توێژینەوەكانی كۆریا كرا.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە