دواپەرەسەندنەکانی دۆخی سووریا و کوردی ڕۆژاڤا و سیناریۆ بەرچاوەکان
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی ١٢ی ٢٠٢٤، ئەنیستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، لەسەر ڕووداوە لەپڕەکەی حەڵەب و هەندێک شاری دیکەی سووریا، مێزگردێکی لێکۆڵینەوە و بیروڕای ڕێک خست.
لەوێدا هەریەک لە بەڕێزان سەڵاح بەدرەدین، سیاسەتمەدار و نووسەر، دکتۆر عبدولحەکیم بەشار، سیاسەتمەدار و نووسەر، ڕۆستەم مەحموود، ڕۆژنامەنووس، کە هەموویان لە چالاکانی سیاسی و هزریی ڕۆژاڤای کوردستانن و شارەزای دۆخە قەیراناوییەکەن، شیکردنەوەی خۆیان خستە ڕوو.
هەریەک لە قسەکاران ڕوانگەی سیاسی، جیۆپۆلیتیک، ئابووری، سیناریۆ و ئەگەرەکانی ئەو ململانێیانەی سووریایان خستە ڕوو و دواتریش ئامادەبووان لەگەڵیان کەوتنە گفتوگۆ.