ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

دۆخی ئێستای ئافرەتان لە کوردستان

ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدانی كوردستان IRDK، مێزگردێكی لەسەر (دۆخی ئێستای ئافرەتان لە کوردستان) بە‌ ئامادە‌یی بە‌رپرسی گشتیی ئە‌نستیتۆ و چە‌ند ژنە‌چالاكێكی كاری مە‌دە‌نی لە‌و بوارە‌دا ڕێكخست. بەشدارانی مێزگردەکە بریتی بوون لە (د.خانزاد ئەحمەد سەرۆکی دەستەی باڵای خانمان لە کوردستان، بەهار عەلی پسپۆر لە کێشەی ژن و چالاکی فێمینیست، د.نارین ئاکرەیی مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری پرۆگرامی پەروەردە لە IRDK، دونیا مەردان مامۆستای زانکۆ وچالاک لە ڕێکخراوی ئینتەرنیوس). لە‌ مێزگردە‌كە‌دا ھە‌ریە‌ك لە‌ بە‌شداربووان پێڤاژۆی مافی ژنان و بە‌ستێنی ژیانی سیاسی و كۆمە‌ڵایە‌تی و ئابورییان بۆ ئە‌و ڕە‌گە‌زە‌ لە‌ كوردستاندا شە‌نوكە‌و كرد و سە‌رنجی پێویست و نوێ لە‌بارە‌ی ئاراستە‌ی ژیانی پێشكە‌وتنخوازانە‌ی ژن و دۆخی بە‌رابە‌رییان لە‌ مە‌یدانی كار و چالاكیدا لە‌ كۆمە‌ڵگە‌ خرایە‌ بە‌رباس. شیاوی ھێما بۆ كردنە‌، بە‌ ھۆی كوارە‌نتینە‌ی گشتییە‌وە‌، ئە‌نستیتۆی توێژینە‌وە‌ و گە‌شە‌پێدان، بە‌ شێوە‌ی كاتی چالاكییە‌كانی خۆی خستۆتە‌ سە‌رھێڵی ئینتە‌رنێت.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە