ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

چاکسازیی ئابووری لە هەرێمی کوردستان

لە میانی سەمپۆزیەمی دووەمی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، کە لە ٢٤-٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە ژێر ناوی "هەرێمی کوردستان- عێراق، ئاسۆی پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری" لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی دووەمدا، لە پانێڵی یەکەمدا، پ. ئەڵماس حیشمەتی، دکتۆرا لە ئابووری، پڕۆفیسۆری ئابووری لە زانکۆی یۆنشۆپینگی سوید، باسێکی لەبارەی "چاکسازیی ئابووری لە هەرێمی کوردستان" پێشکەشکرد.

لە سەمینارەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر بنەما و پایەکانی چاکسازیی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و زانستیترین بەکارهێنانی سەرچاوە سرووشتی و مرۆییەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو گەشەسەندنی ئابووریدا.



IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە