بیست ساڵی ڕابردووی سیاسەتی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ ی نیسانی ٢٠٢٤، سەمینارێکی لەسەر "سیاسەتی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە بیست ساڵی ڕابردوودا" ساز کرد.
سێ ئەکادیمی و پسپۆڕی بوارەکە قسەیان لەسەر پرسەکە کرد؛ ئەوانیش د. فازڵ نەبی، د. گۆڤەند شێروانی و شەهریار شێخلەر بوون.
ئیدارەدانی زانستییانەی کەرتی نەوت، لایەنی یاسایی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت و ڕەهەندە سیاسییەکانی ئەو پرسە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن هەرسێ توێژەرەوە ڕوون کرانەوە.
ئامادەبووانیش پرسیار و تێبینیی قووڵیان لەسەر پرسەکە هەبوو و لەلایەن میوانانی سەرەکییەوە گفتوگۆ کران.