ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

باری دەروونی و یاسایی ئافرەت لە کوردستان، ژن و پەتای کۆڕۆنا، ئافرەتانی قوربانیی ئێزیدی

ڕۆژی ١٢-٤-٢٠٢٠ ئە‌نستیتۆی توێژینە‌وە‌ و گە‌شە‌پێدانی كوردستان IRDK، لە‌ درێژە‌ی چالاكییە‌كانی دە‌می كە‌رە‌نتینە‌دا كە‌ لە‌سە‌ر ھێڵی ئینە‌رنێت بە‌ڕێوە‌یدە‌بات، بە‌ ئامادە‌یی و بە‌شداریی سە‌رۆ قادر بە‌رپرسی گشتیی ئە‌نستێتۆ، گفتوگۆیە‌كی لە‌بارە‌ی سێ پرسی سە‌رە‌كی (باری دەروونی و یاسایی ئافرەت لە کوردستان، ژن و پەتای کۆڕۆنا، ئافرەتانی قوربانیی ئێزیدی) بە‌ڕێوە‌برد. گفتوگۆكە‌ بە‌ بە‌شداریی بە‌رپرس و چالاكانی مە‌دە‌نی: (بە‌ھار عە‌لی، ئە‌مە‌ل جە‌لال، د.نارین ئاكرە‌یی، رێواس ئە‌حمە‌د، د.حوسێن كوردنە‌ژاد، ریسالە‌خان، دونیا مە‌ردان، دڵخوازخان) بە‌ڕێوە‌چوو. لە‌ گفتوگۆكە‌دا، لە‌سە‌ر ھە‌رسێ باسی سە‌رە‌كیی پە‌یوە‌ست بە‌ ژنان، بۆچوونی ڕژد و جیاواز لە‌سە‌ر پرسە‌كان خرانە‌ڕوو و گفتوگۆیە‌كی درێژخایە‌ن لە‌بارە‌ی ڕە‌وش و بارودۆخی یاسایی ژنان لە‌ ھە‌رێمی كوردستاندا و دۆخی ژنان و منداڵان لە‌ ساتی قە‌یرانە‌كاندا و ڕە‌وشی ژنانی ڕزگاربووی دە‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ كران.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە