بارودۆخی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرفەتی نوێ بۆ میللەتی کورد بە گشتی و لە سوریا و عێراق بە تایبەتی
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان_کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی ١ی ٢٠٢٥، مێزگردێکی بۆ بەڕێزان کتۆر سەردار قادر محێدین و سەرۆ قادر، لەبارەی بارودۆخی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرفەتی نوێ بۆ میللەتی کورد بە گشتی و لە سوریا و عێراق بە تایبەتی بەست.
دوای شەنوکەوکردنی بارودۆخی گشتیی سووریا و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرسەکانی پەیوەست بە کورد و بەرژەوەندییەکانی و دەرفەت و هەڕەشەکانی بەردەم دۆزەکەی لەم کاتەدا خرایە ڕوو.
د. سەردار محێدین نەخشەی ڕۆژهەڵتی ناوەڕاستی نوێی لە دیدی ئاژاوەی بنیادنەرەوە خستە بەر باس؛ و سەرۆ قادر، دژبەریی بەرژەوەندییەکانی هەرێمەکە و هاوپەیمانیی نوێی بۆ گەورەترکردنی دۆزی کورد شی کردەوە.