ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

بارودۆخی دە‌روونی و كۆمە‌ڵایە‌تی و ئابووریی خە‌ڵك لە‌ساتی كوارە‌نتینە و دواییدا

ڕۆژی ١٣-٤-٢٠٢٠ ئە‌نستیتۆی توێژینە‌وە‌ و گە‌شە‌پێدانی كوردستان IRDK، لە‌ درێژە‌ی چالاكییە‌كانی دە‌می كە‌رە‌نتینە‌دا كە‌ لە‌سە‌ر ھێڵی ئینە‌رنێت بە‌ڕێوە‌یدە‌بات، بە‌ ئامادە‌یی و بە‌شداریی سە‌رۆ قادر بە‌رپرسی گشتیی ئە‌نستێتۆ، گفتوگۆیە‌كی لە‌بارە‌ی سێ تە‌وە‌ری سە‌رە‌كی (بارودۆخی دە‌روونیی و كۆمە‌ڵایە‌تی و ئابووریی خە‌ڵك لە‌ساتی كوارە‌نتینە‌ و دواتردا) بە‌ڕێوە‌برد. گفتوگۆكە‌ بە‌ بە‌شداریی پزیشكانی دە‌روونی و ئە‌كادیمستانی بوارجیاجیا لە‌ وڵاتی جیاجیا: (د.كە‌ریم شە‌ریف قە‌رە‌چە‌تانی، حوسێن كوردنە‌ژاد، د.ناسری سە‌ید ئە‌حمە‌دی، موسلیح ئیروانی، رابە‌ر تە‌ڵعە‌ت، جە‌عفە‌ر سمۆ، د. ھاوڕێ عە‌زیز) بە‌ڕێوە‌چوو. لە‌ گفتوگۆكە‌دا، لە‌سە‌ر ھە‌رسێ تە‌وە‌ری سە‌رە‌كیی پە‌یوە‌ست بە‌ گفتوگۆكە‌، بۆاچوونی زانستی و بابە‌تی لە‌ ڕوانگە‌ی دە‌روونی و كۆمە‌ڵایە‌تی و ئابوورییە‌وە‌ لە‌بارە‌ی ھە‌رێمی كوردستان خرایە‌ڕوو. لە‌لایە‌كی گفتوگۆكە‌شدا لە‌بارە‌ی كاریگە‌رییە‌كانی دوای كۆڤید١٩ بۆچوون و پێشبینی لە‌لایە‌ن میوانانە‌وە‌ خرایە‌ڕوو.



IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە