ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەسەر سیستەمی کارگێڕیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە تێگەیشتنە لە واقیعی کارگێڕیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کەموکووڕییەکانیه‌تی‪، بە پشتبەستن بە زانیارییە مەیدانییەکان و پێویستییەکانی سیستەمێکی کارگێڕیی کارا و گونجاو لەگەڵ بارودۆخی کۆمەڵایەتيی کوردستان. بە مەبەستی باشتر و کاراتر کردنی حکوومەت و سیستەمه‌ ئیدارییەکەی، پێشنیارەکانمان دەنووسین.

پێویستە بڵێین؛ لەم ڕاپۆرتەدا لانی هەرە کەمی گۆڕانکاریی و چاکسازیی کارگێڕیی پێشنیار کراون، ئەمەش لەو ڕوانگەیەوە دێت کە توانایی کۆمەڵگەکەمان و واقعی سیاسی ئاڵۆزی کوردستان، ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی و پازهاویشتنی گەورە نادات. چاکسازیی بە ڕێچکەیەکی ئارام و کردەنی- بەڵام پتەودا تێدەپەڕێ. بۆ ئەوەش پێویستە هێزە سەرەکییەکانی ناو کۆمەڵگە پشتیوانی لێبکەن.


IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە