هه‌لبژاردنه‌وه‌ی ئۆباما بۆ سه‌رۆککۆماری ئه‌مه‌ریکا
- سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئاستی جیهانیدا
ته‌نزیم كردنه‌وه‌ی ره‌وتی ولاتانی به‌هاریی عه‌ره‌بی له سه‌ر رێبازێک که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌كه‌دا بێته‌وه. وه‌ک لیبیا و میسر. گفتگۆ و هاوکاریی و سه‌رمایه‌دانان و هه‌وڵ بۆ شکڵ پێدانی سیاسه‌تێکی هاوچه‌رخی بابی مه‌یلی ئه‌مه‌ریکا له‌م وڵاتانه‌دا ده‌بێته سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ولاتانی عه‌ره‌بیدا، بۆ نمونه دێنیز راس به‌م شێوه‌یه باسی ناکوکییه‌کانی نێوان ویسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سیاسه‌تی ئیخوانه‌كان ده‌کات: ئه‌و خاڵانه‌ی که به لای ئێمه‌وه پرینسیپن و له روانگه‌ی ئیخوانه‌كانیشه‌وه شتی عه‌مه‌لین پێویستیان به به‌دواداچوونی جیددی هه‌یه، بۆ نموونه سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی، که ئیخوان هه‌وڵ ده‌دات بیخاته ژێر ره‌کیفی خۆیه‌وه، هه‌ر چه‌ند تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌ڵام هه‌وڵی بۆ ده‌دات. سیاسه‌تی نا دروستیان له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل‌دا، یان ئه‌و راستییه که ده‌بێ بتوانن ئابووریی ئیداره بکه‌ن، مافی که‌مایه‌تییه‌کان بپارێزن و ڕێزی په‌یمانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان بگرێن.
خالێکی تر که به‌شداریی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریکا له وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا پێویست ده‌کات، بریتییه له‌وه‌ی كه وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ک وڵاتانی ئه‌ورووپای شه‌رقی له کاتی رووخانی سۆڤیه‌تدا نه‌خشه‌رێگه‌ی رونیان له به‌رده‌ستدا نییه.
(روس سانتینی) له ئه‌نیستیۆی برۆکینگس له‌باره‌ی ده‌وری ئۆباما و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌لێت:
'به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا پاسیو بووه و به ساردیی ماوه‌ته‌وه، پرسی راگرتنی بناسازیی نوێ ئیسرائیل له سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین و قبووڵ نه‌کردنی خه‌تی سوری دارێژراو له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئیران بووه‌ته هۆی ساردیی په‌یوه‌ندییه‌کان و چاره‌سه‌ری ئه‌م ساردیه راگیراوه بۆ ده‌وره‌ی دووه‌می سه‌رۆک کۆماریی، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌هاریی عه‌ره‌بیشدا ئه‌وا نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و ولاتانه باشه، ئه‌مه‌ریکا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌کانیش رێککه‌وتووه و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ دروست کردوون. به‌ڵام پشتیوانی و نزیکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی له رووی ئابوورییه‌وه زۆر لاواز بووه، هه‌ر چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌کان به باش وه‌سف ده‌کرێن'
Brookings,Aspenia on line, Ruth Hanau Santini , 7/11/2012
گرفته‌كانی پرسیاره‌کانی به‌رده‌م ئۆباما: قه‌یرانی مالی دنیا، پرسه نێوخۆییه‌کان و دابه‌شبوونی به‌رچاوی نێو خۆیی، ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی، سوریا که خه‌ریکه ته‌شه‌نه‌ده‌کاته لوبنان، عێراق و به‌حرین، فه‌له‌ستین و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا، سه‌رۆکایه‌تی تازه‌ی چین كه زیاتر حه‌زده‌کات سه‌رقاڵی پرسه نێوخۆییه‌کان بێت، قه‌یرانی یۆرۆ ئابوریی جیهانی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه و روسیاش چاوه‌روانه په‌یمانی تازه‌ی کۆنترۆلی چه‌کی ستراتێژیک واژوو بکرێت.'
(کۆفمه‌ن) له ناوه‌ندی ساباندا ده‌نووسێ:
ناوه‌ندی قورسایی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئاسیا گواستراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بوونی زۆرینه جمهویخواز له کۆنگرێس و زۆرینه‌ی دیموکراته‌کان له سنادا ئاسۆی داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێڵ تر ده‌کات.( هه‌مان سه‌رچاوه)
پرسی هه‌ره به‌رچاو بۆ هه‌ردوو کاندیده‌کان و بۆ جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریکی له هه‌لبژاردنه‌کاندا پرسی ئابووریی و نێو خۆیی بووه تاکوو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر بوونی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هێزێکی جیهانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌ر له ئه‌جێندای سه‌رۆک کۆماره‌کاندا جێ خۆی ده‌کاته‌وه.
Tamara Cofman Wittes,Director; Saban Center for Middle
واپێده‌چێ که سه‌رۆکایه‌تی تازه‌ی چین زیاتر سه‌رقاڵی پرسه نێوخۆییه‌کانی چین بێت تاکوو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
کارتی ئه‌سه‌د له سووریا رۆژ له دوای رۆژ وه‌ک کارتێکی دۆراو دێته به‌رچاو که بایه‌خی سه‌رمایه له سه‌ردانانی نه‌بێ.
هه‌روه‌ها قه‌یرانی ئابوریی ناوچه‌ی یۆرۆ وا ده‌خوازێت که په‌یوه‌ندی ئابوریی له‌گه‌ڵ روسیا و چین باش بێت و پرسی ئابوری یه‌ک له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی ئۆبامایه، هه‌ر بۆیه سازانێکی مامناوه‌ند له سه‌ر پرسی سوریادا چاوه‌روان کراوه که له‌وێدا ئه‌سه‌د جێ نابێته‌وه.
Tamara Cofman Wittes,Director; Saban Center for Middle
(ئینگمار ئۆلدبرگ) له ئه‌نستیتوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئێد له 14/11/2012دا ده‌نووسێ که روسیا‌ی پۆتین حه‌ز له سیاسه‌تی پاشه‌کشه‌ی ئۆباما ده‌کات، که به‌و مانایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل روسیا دوای دروست بوونی کێشه له‌گه‌ل جۆرج بووش نۆرمال بکاته‌وه. كاتێك پلانه‌کانی جۆرج بووشی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ناتۆ له وڵاتانی ئۆکرانیا و جۆرجیای راگرت.
په‌یماننامه‌ی ئستارت-3 له ئه‌پریلی 2010 که به واتای که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ستراتێژیک له هه‌ر دوولادا دێ جارێکی تر ددان پێدانان بوو بۆ پێگه‌ی تایبه‌تی روسیا.
هاوکاریی ئه‌مه‌ریکا و رووسیا له دژی تێرۆریزم هه‌ر به‌رده‌وام بووه و باشترین ده‌لیل بۆ ئه‌وه‌ش دابینکردنی رێگای ترانزێتی بۆ ناتۆ به ناو روسیادا تابتوانێ بگاته ئه‌فغانستان.
له به‌هاری رابردوودا رێگه درا بۆ دامه‌زراندنی پایگایه‌کی هه‌وایی تاکۆتایی شه‌ر له سالی 2014 دا. ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له ئه‌ندامه‌تی روسیا کرد له رێکخراوی تیجاره‌تی جیهانیدا و کۆمیسیۆنێکی سه‌رۆکایه‌تی هاوبه‌ش به 21 گرووپی کاره‌وه دامه‌زراوه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کان.
خالی خه‌راپ ئه‌وه بوو که ئۆباما وه‌ک بووش به‌رده‌وام بوو له جێ به جێ کردنی پلانی دامه‌زراندنی دیفاعی موشه‌کی له ناتۆدا دا و له ئه‌وروپادا که به‌رانبه‌ریی بکات له‌گه‌ل ته‌حدیداتی داهاتوو له لایه‌ن ئێرانه‌وه که ده‌توانێ به واتای بوونی پێگه‌ی نیزامی ئه‌مه‌ریکا له ولاتانی جیران وه‌ک پۆلۆنیا و رۆمانیا و ئاوه‌کانی نێزیکیان بێ. هه‌روه‌ها روسیا دژایه‌تی خۆی ده‌ربریوه له‌گه‌ل سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریکا له دژی ئێران به هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێرانه‌وه. و روسیاش تیجاره‌تی خۆی له‌گه‌ل ئه‌م ولاته به‌رده‌وام کردووه.
روسیا حه‌ز له پشتیوانی ئۆباما له شۆرشه‌کانی باکووری ئافریقا ناکات بۆ نموونه له رووخاندنی قه‌زافی(سه‌ره‌رای ئه‌وه که روسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا وه‌ک بێ لایه‌ن ده‌نگی دایه‌وه و ئێستاش وێتۆ به کار دێنی له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆکان له دژی رێژیمی ئه‌سه‌د که دۆستێکی دیرینه و ئێستا ناتۆ و نامریکا ده‌توانن بخه‌نه ژێر ره‌کیفی خۆیانه‌وه.