پاڵنەرەکانی دەنگدان لە کوردستان لەڕووی دەروونناسیی کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافیای کۆمەڵایەتییەوە
لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021دا ڕێژەی بەشداریکردن لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو دابەزینێکی زۆری نیشان داوە. مشتومڕی زۆر هەیە سەبارەت بە هۆکارە شاراوەکان بۆ کەمیی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، بەاڵم هێشتا زۆر کەم لە هۆکارەکانی بەشداریکردنی هاوواڵتیانی کوردستان لە دەنگداندا ناسراوە. پرۆژەی توێژینەوەکەمان یەکەمە بۆ هەڵسەنگاندنی سیستەماتیکی ئەو پاڵنەرە جۆراوجۆرانەی کە `هۆکاری دەنگدانن، ئەمەیش لە ڕێگەی بەکارهێنانی داتاوە. لە نموونەیەکی گەورەدا ئێمە چەند فاکتەرێکی کۆمەاڵیەتی و دەروونیمان بۆ دەنگدان لە کوردستان تاقی کردووەتەوە.