ئه‌نجومه‌نی دانوستاندنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
ئەنیستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ــ كوردستان، لە 15/10/2012دا، پرسی ئەنجومەنی دانوستاندی نێوان كوردستان و عێراقی گەنگەشە كرد و بۆ ئەو مەبەستەیش، بەڕێزاند. ساڵح عومەر عیسا (مامۆستا لە زانستەسیاسییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین) و حاكم ڕزگار محەمەد ئەمین (ئەندامی پێشوی پەرلەمان و ئەندامی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان) لەسەر ئەم پرسە بابەتیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان،لە درێژەی گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەمەڕ ئەنجومەنی دانوستاندنی نێوان کوردستان و عیراق سەمینارێکی لە ١٥/١٠/٢٠١٢ ساز کرد. بەشداربوانی ئەم سەمینارە بریتی بوون لە کۆمەڵێک ئەکادیمیسیەن و چەند ئەندامێکی لیستە جیاوازەکانی پارلەمانی کوردستان، کە پلەی زانستی‌یان لە ماجستەر کەمتر نەبوو. ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كگرتوو پێیانوابوو ده‌بێ په‌رله‌مان بریاره‌كانی ئه‌م په‌سند بكات و مه‌رجه‌عی سیاسی بێت. به‌ڵام گۆران دژی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌ن بوون و به فه‌شه‌لی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمیان لێكده‌دایه‌وه.
ئەنستیتۆ لە ئەنجامی گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا ئەم دەرنجامانە ئاراستەی بەڕێزتان دەکا:
بە لەبەر چاوگرتنی کەمتەرخەمی و باش کارنەکردنی دەزگا حکوومی و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان و دواخستنى بەرژەوەندیی باڵای نشتیمان و پێشخستنی بەرژەوەندیی حیزبایەتی کە بوونەتە هۆی نەبوونی کۆدەنگی لە ناو بزووتنەوەی سیاسی گەلی کورددا، دامەزراندنی ئەنجومەنی دانوستاندنی نێوان کوردستان و عیراق، پێداویستییەکی گرنگە و چاوی لێ داناپۆشرێ. هەروەها لە ئەنجامی ڕوانگەی شۆڤینیستانەی کاربەدەستانی حکوومەتی عیراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانی ئابووری لە رۆژئاوا، یەکخستنی ئیرادەی سیاسی و یاسایی کوردستان پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە .