ئەنستیتۆى توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان

پردێک لە نێوان زانست و سیاسەت و خەڵک

Institute for Research and Development (IRDK)

شیكردنەوەی دیسكۆرسی كتێبەكانی پەروەردەی ئاین و ئاینناسی پۆلەكانی دە و یانزە و دوانزە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە لە رێگەی رێباز و مێتۆدی "شیكردنەوەی رەخنەیی گوتاریی نۆرمەن فركلاف"ەوە پەڕاوی وانەی ئاینی پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان شیبكاتەوە. شیكردنەوەی رەخنەیی گوتاری فركلافیش وەك هەموو تیۆڕەكانیتری ئەم رێبازە، رەگوڕیشەكەی بۆ تێزەكانی میشل فۆكۆ دەگەڕێتەوە. لە تیۆریی فركلافدا كە فۆكەسی لەسەر "دەق، پرەكتیزی گوتاری و پرەگتیزی كۆمەڵایەتی"یە، هەر دەقێك بە دەقی ئایینیشەوە لە سێ ئاستی جیاواز‌و یەكلەدوای یەكدا تاوتوێ‌و شەن‌وكەو دەكرێت

IRDK Logo
ئەمە هاوبەشی بکە