کۆنفیدڕالیزم، پردێک بۆ سەربەخۆیی
"بیروڕای ئەم پسپۆڕانە لەم ڕاپۆرتەدا وەرگیراوە: دکتۆر شێرزاد نەجاڕ(یاسا و پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی)، دکتۆر حاکم شێخ لەتیف (دكتۆرا لە یاسای دەستوری)، دکتۆر لەتیف واحید(ئابووریناس)، گاریس ستانسفیڵد(پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئیگزیتێر- شارەزا لە کەرکوک)، عەبدالحكیم خەسرۆ(دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی)، ئاسۆ کەریم(ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتی). ژمارەیەکی زۆر ئاکادیمیسیەنی میوان و هاوکار، بەشداری سەمینارەکان بوون."
چەمکی (De facto) واتە ئەمری واقیع، بە واتای دەوڵەتی دیفاكتۆ نایه‌ت، بەڵکو مەبەست حكوومەتی دیفاكتۆیە. لەکاتی ڕوودانی شەڕێكی ناوخۆ ئەم حاڵەتە دێته ئه‌نجام. لە یاسای نێودەوڵەتی و لە ڕیزبەندی دەوڵەتاندا، شتێك بەناوی دەوڵەتی دیفاكتۆ له ئارادا نییە. دەوڵەت مەرجی خۆی هەیە، ئەویش سەربەخۆییە. دەسەڵاتی سیاسی تا نەگاتە سەربەخۆیی، وه‌ک دەوڵەت ناوزه‌د ناکرێت. چەند مەرجێک له قۆناغی پێش دەوڵەتبوون له ئارا دان؛ له‌وانه‌ش هه‌بوونی دەسەڵاتی سیاسی و هەرێمی جوگرافیایی دیاریکراو. سەرباری ئه‌مانه‌ش، مەرجگه‌لێکی دیکەش هه‌ن که له نه‌بوونیاندا، مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی تووشی ئاسته‌نگ و کوسپ ده‌بێته‌وه(نموونه زه‌قه‌که‌ی تایوانه که وه‌ک ده‌وڵه‌ت نه‌ناسراوه. لە ساڵی 1972 دا دانی پێدانرا، بەڵام دوایی كورسیەكەیان لێ وەرگرتەوە و ئێستا لە ڕووی یاساییه‌وه گەمارۆ دراوە).
له‌نێو یاسای نێودەوڵەتییدا، ئاکتۆره بێ ده‌وڵه‌ته‌کان (Non-state actors) هەن؛ وه‌کو بزووتنەوە ڕزگاریخوازه‌کان یان هەندێک رێكخراوی نێودەوڵەتی. ئه‌مه رێكخراوگه‌لی تێرۆریستیش ده‌گرێته‌وه. بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، دامەزراندنی دەوڵەت زۆر ئاسان نییە. دابین کردنی هه‌ندێ مه‌رجی پێویست و هه‌روه‌ها ددان پێدانانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حاشاهه‌ڵنه‌گره.