پاڵنەرەکانی دەنگدان لە کوردستان لە ڕووی دەروونناسیی کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافیای کۆمەڵایەتییەوە
لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021دا ڕێژەی بەشداریکردن لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو دابەزینێکی زۆری نیشان داوە. مشتومڕی زۆر هەیە سەبارەت بە هۆکارە شاراوەکان بۆ کەمیی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، بەڵام هێشتا زۆر کەم لە هۆکارەکانی بەشداریکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە دەنگداندا ناسراوە. پرۆژەی توێژینەوەکەمان یەکەمە بۆ هەڵسەنگاندنی سیستەماتیکی ئەو پاڵنەرە جۆراوجۆرانەی کە `هۆکاری دەنگدانن، ئەمەیش لە ڕێگەی بەکارهێنانی داتاوە. لە نموونەیەکی گەورەدا ئێمە چەند فاکتەرێکی کۆمەڵایەتی و دەروونیمان بۆ دەنگدان لە کوردستان تاقی کردووەتەوە. بە گشتی توێژینەوەکەمان ئەم فاکتەرانەی بەدوای خۆیدا هێنا:
* داهات، ڕازیبوون لە ژیان، متمانەکردن بە حکوومەت، ئەرکی مەدەنی و ناسنامەی نەتەوەیی بە شیوەیەکی گشتی و بە ئەرێنی پاڵنەر بوون بۆ خەڵک لە هەڵبژاردنی داهاتوو و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا. لەنێو ئەم گۆڕاوانەدا متمانە بە حکوومەت و ناسنامەی نەتەوەیی و ئەرکی مەدەنی بەهێزترین پاڵنەرەکانی دەنگدان بوون.
* متمانە بە حکوومەت ڕۆڵێکی گرنگی تایبەتی بینی لە ڕوونکردنەوەی بەشداریکردنی خەڵک لەدەنگداندا بە تایبەتی متمانە بە حکوومەت کاریگەریی هەردوو ناسنامەی نەتەوەیی و ئەرکی مەدەنیی لەسەر دەنگدان ڕوون کردەوە. واتە ناسنامەی نەتەوەیی و ئەرکی مەدەنی پاڵنەری بەشداریکردنی زیاتریان لە دەنگداندا کردووە لە ڕێگەی متمانەی زیاتر بە حکوومەتەوە.
* بە داخەوە، وەڵامدەرەوەکان متمانەی زۆر نزمیان بە حکوومەت و ”ڕازیبوون بە ژیان” ڕاگەیاندووە. هێشتا ئەوانەی متمانەیان بە حکوومەت و ڕەزامەندیی ژیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زیاتر دەنگ دەدەن و ئەگەری دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا زیاترە سەرەڕای کەم متمانەیی بە حکوومەت و نا ڕازیبوونی ژیان، ناسنامەی نەتەوەیی (کوردی) تاڕادەیەک بەهێز بووە.
* ڕازیبوون بە ژیان لە نێوان قوتابیان و ژنی ماڵەوە و بێکاران و ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە نزمترە. ئەمە ئاماژە بە گرووپە کۆمەڵایەتییە تایبەتەکان دەکات کە شایەنی سەرنجی زیاترن.
* قەیرانی دارایی و ئابووری لە ساڵی 2014ەوە بووە هۆی کەمبوونەوەی زۆری متمانە بە حکوومەت. لەو کاتەوە تا ئێستا ئالێنگاری ئابووری بەردەوام بووە. 56٪ ی وەڵامدەرانی ئەم ڕاپرسییە داهاتی مانگانەیان کەمتر لە 500,000 و، 39.7٪ یان لە نێوان 500,000-1,000,000 ڕاگەیاند. لەم دۆزینەوەیەدا دەکرێت ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە کوردستان خاوەنی "ئابووری مووچەخۆر” ە کە زۆرترین ڕێژەی کار لە کەرتی حکوومیدایە و قەیرانی ئابووری کەرتی تایبەتی سنووردار کردووە بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ. حکوومەت سیاسەتی جیاوازی خستووەتە گەڕ بۆ چاکبوونەوەی ئابووری. هەرچۆنێکی بێت، کاریگەری ئەم جۆرە سیاسەتانە بە شێوەیەکی گرنگ پشت بە متمانەی خەڵک دەبەستێت. لە نەبوونی متمانە بە حکوومەتدا زۆر زەحمەتە چاکسازی پێویست بکرێت، بەتایبەت کە داوا لە هاوولاتیان دەکرێت کە قوربانیی کورتخایەن بدەن وەک دواخستن یان کەمترکردنی مووچەکانیان. سەرەڕای گرنگیەکەی، متمانە زۆر جار لە کاتی سیاسەتکردندا پشتگوێ دەخرێت. "وەبەرهێنان لە متمانەدا دەبێ وەک ڕێبازێکی نوێ و ناوەندی ڕەچاو بکرێت بۆ گێڕانەوەی گەشەی ئابووری و بەهێزکردنی پێکەوەیی کۆمەڵایەتی" . ((OECD, 2013
ڕاپۆرتەکەمان باس لەوە دەکات کە چۆن سەرکردەکان دەتوانن گەلی خۆیان یەکبخەن و متمانە بەدەست بهێنن بۆ زیادکردنی بەشداریی سیاسی لەنێوان گەلەکەیاندا. بەداخەوە هیچ ڕێگەیەکی خێرا نییە بۆ زیادکردنی متمانە بە حکوومەت و بەشداری لەدەنگداندا. ئەم جۆرە کێشانە پێویستە بە بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە ستراتیژەکان و میتۆدی تازە چارەسەر بکرێن. لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەم پێشنیارانە دەخەینە ڕوو:
پێشنیاری درێژخایەن
1) پەلەکردن لە بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی ژیان و متمانەی حکوومەت لە ڕێگەی:
- باشترکردنی سیاسەتی داهات: وەک لەم ڕاپۆرتەدا تیشکی خراوەتە سەر قەیرانی دارایی و ئابووری لە ساڵی 2014ەوە مووچەکان کەمن، لە ٪56ی وەڵامدەرانی ئەم ڕاپرسییە داهاتی مانگانەیان کەمترە لە 500,000 ە و 39.7٪ لە نێوان 500,000-1,000,000,000. جێگای تێبینییە کە ئاستی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەر وڵاتێک ڕاستەوخۆ پشت بە سیاسەتی داهاتی حکوومەت دەبەستێت، بۆیە مەسەلەی مووچە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و چاکبوونەوەیەکی تەواو هەیە. کێشەکانی وەک کەمیی مووچەی زۆرینەی دانیشتوان کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەڵوێستیان بەرامبەر بە بەشداری سیاسی
- باشترکردنی ستانداردەکانی ژیان لە ڕێگەی دەستگەیشتنی باشتر بە خزمەتگوزاریی گشتی گونجاو و بە کوالێتی وەک تەندروستی و پەروەردە و گواستنەوە و کارەبا و ئاو و هتد. متمانەی خەڵک بە حکوومەت کاریگەریی هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەزموونێکی ئەرێنی یان نەرێنییان هەیە لەگەڵ گەیاندنی خزمەتگوزاری. ئەزموونە نێگەتیڤەکان کاریگەریەکی زۆر بەهێزتریان هەیە لەسەر متمانەکردن بە حکوومەت لە ئەزموونی ئەرێنی. لەم توێژینەوەیەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە هەڵەبجەدا بە داخەوە ڕازیبوون لە ژیان زۆر نزمە و بۆیە بەئامانجگرتنی سیاسەتی گشتی بەرامبەر هاوڵاتیانی ناڕازی لەم ناوچەیەدا و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانیان کاریگەرییەکی بەهێزتری دەبێت لەسەر متمانە بە توێژی حوکمڕان.
2) سەرەڕای نزمیی ئاستی ژیان و متمانەیان بە حکوومەت، بەڵام ئەوانەی ئاستی بەرزی ژیان و متمانەیان بە حکوومەت ڕاگەیاندبوو ئەگەری دەنگدانیان زیاتر بوو. بۆکاێرت (2012) باس لەوە دەکات کە متمانە بە حکوومەت دەکرێت لە سێ ئاستدا شی بکرێتەوە: لە ئاستی ماکرۆدا، متمانە، پەیوەندی بە دامەزراوە سیاسییەکان و کارکردنی دیموکراسییەوە هەیە. لەئاستی میزۆدا متمانە پەیوەستە بە سیاسەتکردنی - توانای حکوومەتەکان بۆ بەڕێوەبردنی کێشە ئابووری و کۆمەلایەتییەکان و دروستکردنی ئاسۆی ئیجابی بۆ باشبوونی داهاتوو. لە کۆتاییدا، لە ئاستی بچووکدا، متمانە ئاماژە بە کاریگەریی حکوومەت دەکات لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک لە ڕێگەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەوە. هەرچەندە لە یەکتری جیاوازن، ئەم سێ ئاستانە کارلێک دەکەن و کەمیی متمانەیەکی بەرچاو لە ئاستێکدا لەوانەیە کاریگەری لەسەر متمانە لە ئاستەکانی تر هەبێت و کاریگەری لەسەر دەرەنجامەکانی سیاسەتدا هەبێت. هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی متمانە بۆیە پێویستە بە بەهێزکردنی هاوتەریبەکان لە هەر یەک لەو بوارە جیاوازانەدا.
3) کاتێک باس لە متمانە دەکرێت، خەڵک تەنیا بایەخ بە لێهاتوویی حکوومەتەکەیان نادەن، بەڵکو بایەخ بە خێر و نەزاهەتی حکوومەتیش دەدەن کە بەها و پرەنسیپ و مەرامی خۆی لەخۆ دەگرێت. حکوومەت دەتوانێت متمانە دروست بکات لەڕێگەی دابینکردنی زانیاریی بەردەست و ئاسان و شەفاف سەبارەت بەچالاکییەکانی حکوومەت. هاووڵاتیان بە ڕوونکردنەوەی هۆکار و دەرئەنجامەکانی چالاکییەکان و سیاسەتە نوێکان، بە ڕێزگرتن لە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیان، پلەیەکی دیاریکراو لە بەرچاوڕوونی بە دەست دەهێنن. ئەم جۆرە بەرچاوڕوونیانە بێ متمانەیی بە حکومەت و دامەزراوەکان کەم دەکەنەوە.
4) تەواوکاری و لێهاتوویی حکومەت دەتوانرێ باشتر بکرێت بە گرتنەبەری سیستەمێکی باشی کارپێکەری شایستە لەسەر هەموو ئەو کەرتە گشتیانەی کە خزمەتگوزاری مەدەنی دابین دەکەن. لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە، پێویستە ڕێنمایی ڕوون لەسەر بنەماکانی شەفافیەت و بابەتیانە بخرێتە ناو پرۆسەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆوییەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دامەزراندنی پێکهاتە ڕێکخراوەییە شەفافەکان و هەروەها پاراستنی لێهاتوویی گونجاو و کارامەیی بۆ کاری خزمەتگوزاری.
5) کاری دەستەجەمعی وەک دەنگدان بە تیشک خستنە سەر ناسنامەی هاوبەشی کوردی خەڵک بەرز بکرێتەوە. سەرەڕای نزمیی ئاستی ژیان و متمانە بە حکوومەت، بەڵام بە سەرسوڕمانەوە ناسنامەی نەتەوەیی لە نێوان وەڵامدەرەکانماندا تاڕادەیەک بەهێز مایەوە. دەبێت سەرکردە سیاسییەکان هەوڵ بدەن متمانەی خەڵک بەحکوومەت زیاد بکەن و بەشداریی دەنگدانیش بە بەرزکردنەوەی هەستی "ئێمە پێکەوەین" هەرچۆنێک بێت بۆ ئەم کارە پێویستە. سەرکردە سیاسییەکان نیشانی خەڵکەکەیان بدەن کە ئامانجی سەرەکییان زیادکردنی خۆشگوزەرانی خەڵکەکەیە و ئامادەن خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بۆ ئەوەی هەستی پێکەوەیی و یەکڕیزیی بچێنن. دەبێت دیالۆگێکی گشتگیرتر لەنێوان سەرکردەکان و خەڵکدا هەبێت. ئەم دیالۆگە نابێت بەڵێنە کراوەکانی دابینکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکان بگرێتەوە، بەڵام بەڵێنە کۆنکرێتییەکان بە چوارچێوەی کۆنکرێتی لەسەر بنەمای توانا واقیعییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە، دانانی لیستی ئەولەویەت بۆ کردارە گونجاوەکان.
6) ناسنامەی نەتەوەیی هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی سیستەمی پەروەردەیی جۆرییەوە بەهێز بکرێت. بە تایبەتی لە ئاستی سەرەتاییدا دروستکردنی شوناسی نەتەوەیی، بە ئاگایی یان نائاگایی، خۆی لە پێکهێنانی تایبەتی کتێبەکانی خوێندندا ئاشکرا دەکات. بۆیە ڕێکاری سیاسی پێویستە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە قوتابخانەکان زیاتر جەخت لەسەر پەروەردەکردنی منداڵان لەسەر مێژوو و زمان و کەلتووری کورد دەکەنەوە. هەروەها گرنگە کە سیستەمی پەروەردە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ بەهێزکردنی لایەنە پۆزەتیڤەکانی ئێتنی لە ڕێگەی پەروەردەی نەوەی گەنجەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەنجەکانی ئەمڕۆ ببنە ڕابەری داهاتوو کە وڵات پێویستی پێیەتی. ناوەڕۆکی کتێبەکانی خوێندن و مەنهەجی قوتابخانە بیانی و نێودەوڵەتییەکانیش دەبێت بخرێتە ژێر چاودێرییەوە. ئەمە دەتوانێ بە دەسپێکردنی پێداچوونەوەی کتێبەکانی خوێندن لە پۆلێکی دیاریکراو لە چوارچێوەیەکی کاتی ڕووندا ئەنجام بدرێت.
7) زۆر هۆکار بێگومان بەشدارن لە کەمبوونەوەی بەشداریی شارستانی وەک ناکارابوونی سیاسی، میدیایەکی جەمسەرگیریکراو، سیستەمی پەروەردەیی هەژار و هتد. زۆرێک لە توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە قوتابخانە و سیستەمی پەروەردە دەتوانن "نایەکسانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی کولتووری کە لە وڵاتێکی دیاری کراوەدا دۆزراوەتەوە" بەهێز بکەن، بۆیە گرنگە کار بۆ سیستەمێکی پەروەردەیی گشتگیرتر و یەکسانتر بکەین وەک یەکێک لە دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، قوتابخانەکان دەتوانن و دەبێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینن لە زیادکردنی بەشداری شارستانی. لە ڕێگەی پەروەردەوە گەنجان دەتوانن ئەو زانیاری و باوەڕ و ڕەفتارانەی کە پێویستە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی مەدەنیدا پەرە پێ بدەن و پراکتیزە بکەن. هەروەها قوتابخانەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ دەرفەت بۆ بەشداریی شارستانی دابین بکەن وەک دامەزراوەیەکی ناوخۆیی کە دەتوانێت کەسانی گەنج و پیر پێکەوە گرێ بدات لە ناو کۆمەڵگەکەدا.
8) زۆربەی بەشداربووان لە نموونەکەمان تەنها دواناوەندییان تەواو کردووە. زۆربەی توێژینەوەکان نیشان داوە کە وەبەرهێنانیان لە ژیانی ئابووری کۆمەڵایەتیدا لە کاتێکدا کە سەرمایەی مرۆڤی و ستانداردە دامەزراوەییەکان نزمن، لەوانەیە یارمەتیی دەرئەنجامێکی باش نەدەن. بۆیە پێویستە کوالیتی نزمی سەرمایەی مرۆڤی کە لەم ڕاپرسییەدا دۆزراوەتەوە ڕەچاوی جدی بکرێت. یەکێک لە ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی سەرمایەی مرۆڤیی هەژار لە ماوەیەکی کورتدا بەکارهێنانی زیاتری هێزی کارە، لەجیاتی پشتبەستن بە بیرۆکراسییەتی گشتی حکوومەت. هەروەها لە درێژماوەدا زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی گەنجان لەڕێگەی پەروەردەی جۆرییەوە بەتایبەتی ڕاهێنانی کوالێتی پیشەیی کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی دانیشتوان و لایەنە جیاوازەکانی ژیانیان، وەبەرهێنان لەپەروەردەی پیشەیی کوالێتی بەرزدا ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ بەهێزکردنی گەنجان بۆ بەشداریکردن لەگەشەکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی کۆمەڵگە کە بە نۆرەی خۆی بەشداریی سیاسی بەرز دەکاتەوە.
9) دیارە دۆزینەوەی کار سەختە، بەتایبەتی لە دوای ئەو قەیرانە ئابوورییانەی کە لە ساڵی 2014ەوە هەرێم ڕووبەڕووی بووەتەوە. وەڵامدەرانی ئەم ڕاپرسییە، بە شێوەیەکی سەرەکی گەنجان، هەست بە کۆنتڕۆڵی ژیانیان ناکەن و هەست بە گەشبینی ناکەن بە داهاتووی خۆیان لە کوردستان. ئەگەر ئەم هەستانە وەڵام نەدرێنەوە، ئەم جۆرە هەستانە تەنیا بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی بێ متمانەیی بە حکومەت. بێکاری نەک تەنیا بەشداریی سیاسی کەم دەکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی ئەنجامە نێگەتیڤە جۆراوجۆرەکان، وەک خەمۆکی (لەوانەشە مەیلی خۆکوژی) و نائارامی کۆمەڵایەتی. یەکێک لە ڕێگاکانی هەنگاوی کۆنکرێتی ئەوەیە کە هەموو ڕێکبەندە پەروەردەییەکان، زانکۆکان، یان کۆلێژە تەکنیکییەکان، سەنتەری کاریان هەبێت کە یارمەتیی ناساندنی دەرچووان بدەن بە بازاڕی کار.
10) گرینگە کە ڕێبازی گەشەسەندنی گشتی لە ئاستی ماکرۆدا دووبارە بگۆڕدرێتەوە وەک ئەوەی لەلایەن ڕۆدریک (2014) جەختی لێ کراوەتەوە. ئەو مۆدێلێکی گەشەسەندن و دروستکردنی کار بە شێوەی خوارەوە پێشنیار دەکات: خزمەتگوزاری ناوخۆیی دەبێت زۆربەی کارەکان دروست بکات. پێویستە سیاسەتەکانی حکوومەت جەخت لە گەشەپێدانی هێزی کار بکات لەکاتێکدا 1) زیادبوونی داواکاری بە هۆی بەکارهێنانی گشتییەوە و 2) پشتیوانیکردن لە بەکارهێنانی تایبەتی داهێنەرانە و 3) سنووردارکردنی بەکارهێنانی ڕاقییانەی ناپێویست لەهەردوو ناوچەی تایبەت و گشتیدا. بەکارھێنانی ڕاقییانە دەتوانێت سەیارە و یەختی گرانبەها بگرێتەوە، بەڵام هەروەها خزمەتگوزارییەکان، وەک چێشتلێنەری هەمیشەیی و خزمەتکاری ماڵەکان. ئەم ڕێبازە سەرنجی ئێمە دەگۆڕێت بۆ بەشی ناوەڕاستی هێڵکاری سەرەوە. (ڕۆدریک، 2021(:
- پشتگیریکردنی کاری بەرهەمدارتر لەناو کەرتی خزمەتگوزاری.
- پشتیوانیکردن لە باشترکردنی توانای ئەو کەسانەی کە ئیشیان هەیە
- پشتگیریکردنی کۆمپانیا تایبەتەکان کە دەتوانن کاری نوێ دروست بکەن.
- پشتیوانی لەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووتر لەناو کۆمپانیا تایبەتەکاندا بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە. لەپراکتیکدا سیاسەتی هەڵبژێردراو پێویستە تایبەت بێت بە ناوچەیەکی جوگرافی لەجیاتی ئەوەی لە ئاستێکی نەتەوەییدا دەست پێ بکات.
11) ڕازیبوونی ژیان بە توندی پشت دەبەستێت بە بەرچاوڕوونی و ئاسۆکانی ژیان و دەرفەتەکان. هیچ ئابوورییەک ناتوانێت کار بکات بەبێ پلەیەکی باش لە بەرچاوڕوونی و پێشبینیکردن. پێویستە حکوومەت گرنگترین مەسەلەکان بە دانانی سیاسەت و بڕیار لە چوارچێوەی کاتیی ڕووندا چارەسەر بکات بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن پلان و پێشبینیی ژیانی خۆیان بکەن. هەروەها پێویستە هەوڵەکان بەرەو باشترکردنی گەیشتنی خەڵک بۆ چۆنیەتی و پەروەردەی یەکسان و پیشە و ژیانی بازرگانی و بەشداری سیاسی ئاراستە بکرێت.
12) چاودێریکردنی ستاندارەکانی ژیانی هاوڵاتیان بەبەردەوامی یارمەتیی داڕێژەرانی سیاسەت دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری چاکسازی ئابووری و کۆمەلایەتی لەسەر خۆشگوزەرانی ماڵان و پێداچوونەوەی ئەو جۆرە سیاسەتانە بەو پێیە.
13) ژمارەی ژنان لەسیاسەتی فەرمیدا باشترین پێوەری بەشداریی سیاسی ژنان نییە. ڕاپرسیی سیستماتیکی زیاتر پێویستە بۆ ئاشکراکردنی ئەو فاکتەرانەی کە بەشداریی ژنان لە بەشداری و پەیوەندیکردن لەگەڵ جۆرەکانی تری چالاکیی سیاسی وەک دەنگدان و لۆبی و ئەندامێتی لە پارتە سیاسییەکاندا زیاد دەکەن.
14) ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەژماری بانکیان هەبووە لەم ڕاپرسییەدا 6.8٪ ە. وەک دەزانین پاشەکەوتکردنی تاکەکەسی بەس تەنیا گرنگ نییە بۆ باشبوونی دارایی تاک؛ بەڵکوو بۆ گەشەسەندنی چاکبوونەوەی ئابووریی وڵات لەسەر ئاستی نەتەوەییش باشە. لەبەر ئەوە، زۆر گرنگە کە بانکێکی باوەڕپێکراو لە هەرێمەکە دروست بکرێت بە شێوازێکی جیهانی. زانینی ئەمەش هەنگاوێکی مێژوویی دەبێت بۆ دروستکردنی سیستمێکی دارایی زۆر پێویست لەحکوومەتی هەرێمی کوردستان.
15) هەروەها پێرستی دیموکراتیزەکردنی ناوچەکەش کێشەیەکی گرنگە کە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. پێڕستی دیموکراتیزەکردن لە نێوان 0-100، لە 0 (بێ دیموکراسی) بۆ 100 (دیموکراسی تەواو) دەگۆڕێت. هەرچەندە، لە کردەوەدا، گەورەترین بەها 49یە. لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەم پێڕستە 15یە کە ڕێژەکەی کەمە و پێویستە ببێتە جێگای سەرنج. ئایندەی هەرێم بەدیموکراسییەکی جەماوەری فراوان بینا ناکرێت، بەڵکو بەدروستکردن و پشتیوانیکردنی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لەپرۆسەکەدا.
ڕاسپاردەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو
* بەرنامەی هەڵبژاردنی نیشتمانی هەر لایەنێکی سیاسی دەبێت لەسەر بنەمای داتای ورد بێت کە لایەنەکان پێشبڕکێ دەکەن لەڕێگەی بەکارهێنانی وردترین داتاوە بۆ بەئامانجگرتنی دەنگدەران بەشێوازی جۆراوجۆر. ئێمە داتابەیسێک پێشنیار دەکەین کە زانیاریی وەک ناوەکان، پیشە، ئاستی پەروەردە، داهات، ڕەگەز، وردەکاری پەیوەندی و تایبەتمەندییە گرنگەکانی تری دەنگدەران بە تێکەڵکردنی زانیاریەکانی دەوڵەت و دەنگدەرانی ناوخۆ بگرێتەوە. هەرچۆنێک بێت، پێویستە تەرکیز لەسەر داتا کەسییەکان بکرێتە ئاڕاستەی دۆزینەوەی ئامرازی باشترکردنی ستانداردی ژیان و بەو جۆرەش ئامرازەکانی کاریگەری حیزبی سیاسی.
* ڕاپرسییەکی نیشتمانی بەردەوام و گشتگیر لەسەر پاڵنەرانی متمانە بەحکوومەت پێشنیار دەکەین بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. ڕاپرسییەکی دیمۆگرافی لەهەر ناوچەیەکی دەنگداندا بکرێت بۆ ئەوەی: 1) نەخشەی پێکهاتەی تەمەنی دانیشتوانی هەر قەزایەک، 2) هێز و لاوازییەکانی هەر قەزایەک دیاری بکات سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری ئێستای و ژێرخانی ئابووری و قوتابخانە و کەلتوور و ئاسایش بۆ بنیاتنانی لایەنە ئیجابییەکانی و باشترکردنی کەموکورتییەکان؛ 3) لەسەر بنەمای تایبەتمەندی هەر قەزایەک دەکرێت پرۆفایلی کاندیدێکی نوێنەران بۆ پەرلەمان دروست بکرێت، و 4) لەهەر ناوچەیەک ژنان و لاوان و خوێندکارانی زانکۆ دەستنیشان بکرێن و هان بدرێن بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەکانی دەنگداندا.
* دۆخی ئابووریی ناسکی زۆربەی وەڵامدەرەکانی ئەم ڕاپرسییە ڕێگە بە حکومەت نادات کە هیچ سیاسەتیکی پاشکەوتی مووچە و کەمکردنەوەی خەرجی دەربکات: واتە کۆمەڵێک سیاسەتی ئابووری، کە عادەتەن پێک دێت لە زیادکردنی باج، بڕینی خەرجییەکان، یان تێکەڵەیەک لەو دووانە لەلایەن حکوومەتەوە لێکەوتەی نەرێنی دەبێت. بۆیە پێویستە سەرچاوە داراییە سنووردارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەرەکی بکرێنە ئامانجی دروستکردنی کار و کۆمپانیا.
* هاووڵاتیان دەتوانن زیاتر بەشدار بن لە پرۆسەی سیاسیدا بە نزیککردنەوەی کەسایەتی و دامەزراوە سیاسییەکان بۆ خەڵک. یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکان ئەوەیە کە داتا دروست بکەیت لەسەر هەموو خزمەتگوزارییەکان لە چاککردنەوەی چاڵەوە بۆ وەڵامدانەوەی فریاکەوتن، شەفاف و بەردەست بۆ ڕای گشتی. پێویستە بەڵێنە گونجاوەکانی پێش هەڵبژاردن بدرێن. لەوانەیە بەڵێنەکان لە هەڵبژاردنێکەوە بگۆڕن بۆ هەڵبژاردن، بەڵام نزیکەی هەمیشە پەیوەستن بەگۆڕانکاری یان باشترکردنی ئەو پرسانەی ئێستا کەپەیوەندییان بەدەنگدەرانەوە هەیە.
* بەداخه وه، ئەو شتەی که کاندیده کان بەڵێن دەدەن بۆ گەیاندن و ئه و شته ی که له ڕاستیدا توانای گەیاندنیان هه یه ده توانن زۆر جیاواز بن. ئەمەش لە هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە چونکە سیاسەتمەدارەکانمان زۆرجار لەگەڵ کێشەی سیاسی و ئابووری پێشبینی نەکراوی زۆرەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.
* توێژینەوەکەمان دەریخست کە قوتابی و ژنی ماڵ و بێکار کەمتر لە ژیانی خۆیان ڕازین بە بەراورد لەگەڵ گروپەکانی تری بەشداربووان. بۆ تێگەیشتنی باشتر لە هۆکارەکانی ناڕەزایی ئەم گرووپانە لەژیانیان، لە ماوەی پێش هەڵبژاردندا پێشنیازی شیکردنەوەیەکی قووڵی ئەو گروپانە دەکەین کەپێویستە فاکتەری دیمۆگرافیی کۆمەڵایەتی، دەروونناسیی کۆمەڵایەتی و ئابووریی کۆمەڵایەتی ئەنجام بدرێت.
* پێکهاتەی لاوان لە هەرێمی کوردستان زۆر لەوە گەورەترە کە لە پەراوێزی پرۆسەی دێموکراسیدا بمێنێتەوە. پێویستە حکوومەت لە بەرنامەی فرەچەشندا دەست بە کار بێت و زیاتر بە داهێنەرانە بیر بکاتەوە بۆ چۆنیەتی بەشداریپێکردنی گەنجان. وەک گەورەترین بەش لە دانیشتوان، گەنجان بە شێوەیەکی سەرەکی نیگەرانن لە پەروەردەی کوالێتی، کار، هەلی دادپەروەرانە، و داهاتوویەکی گەش. بۆیە دەبێت بەرنامەی هەڵبژاردن بۆ ڕەنگدانەوەی ئەولەویاتی گەنجان دابڕێژرێت. بەشداریپێکردنی گەنجان لە دانانی ئەجندا دەبێتە هۆی دروستکردنی متمانە و هەستی ئینتیما.
* ماوەی پێش هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ هاندان و پشتیوانیکردنی گەنجان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا. بەشداری مەدەنیانەی گەنجان و لایەنە سیاسییە دۆستانەکانی گەنجان گرنگن، بەوپێیەی کە پەروەردە بۆ هاووڵاتیبوونی چالاک زۆر کاریگەرە ئەگەر خوێندکاران نەک هەر لە کتێبەکانی خوێندندا بخوێننەوە، بەڵکو خۆیان تاقی بکەنەوە:
- سەردانی گەنجان بۆ پەرلەمان ڕێک بخرێن: لەڕێگەی ئەو سەردانانەوە پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی باشتر لەنێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان و پەرلەماندا دروست دەکرێت
- هەروەها دەکرێت ئەندامانی پەرلەمان بانگهێشت بکرێن بۆ قوتابخانە و زانکۆکان بۆ ئەوەی زانیاری بەش بکەن لەگەڵ خوێندکاران لەسەر بەرنامە سیاسییەکانیان و کارەکانی پەرلەمان
- دەست پێکردنی پرۆگرامی کارپێکردنی قوتابیان لەپەرلەمان: بەدابەشکردنی خوێندکارانی زانکۆ بۆ باشتر تێگەیشتن لە پرۆسە و ڕێوشوێنەکانی پەرلەمان و لەڕێگەی توێژینەوەکانیانەوە.
* ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنانی عێراق لە کۆی 329 کورسی 95 کورسیان وەرگرتووە و لە ساڵی 2018دا لە 25٪ زیادی کردووە بۆ 29٪ لە ساڵی 2021دا. پارێزگای بەغدا زۆرترین ژمارەی ئەو ژنانەی هەبوو کە لە دەرەوەی بەشەکە بە 16 کورسی براوەبوون و دوای ئەوە سلێمانی بە 7، نەینەواو بەسرە هەریەکەیان 5 کورسیان هەبوو، هەولێر 4 کورسی هەبوو لەکاتێکدا پارێزگای کەرکوک و زەیقار هەریەکەیان 3 کورسیان هەبوو. لە کاتێکدا نوێنەرایەتی ژنان بەشداریی کاندیدەکانی ژنی زیاد کرد لە هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمدا ئەوە پیشان دەدات کە ژنان ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکی هاوشێوە بوونەوە وەک لە ساڵی 2018دا، واتە: هێرشی ئۆنلایەن لەسەر بنەمای جێندەر، پەلاماری جێندەری، سەرچاوەی دارایی ناتەواو. هەروەها توێژینەوەکانی ئێستامان دەریخست کە ژنان کەمتر لەهەڵبژاردنی ڕابردوودا دەنگیان داوەوە، کەمتریش ئەگەری دەنگدانیان هەیە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا. سنووردارکردنیان لەبازاڕی کار و نەبوونی سەربەخۆیی گشتی ئابووریی کاریگەرییان لەسیاسەتدا لاواز دەکات. بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پشتیوانی ژنان بۆ پارتە سیاسییەکان دەتوانێ بەم شێوەیە زیاد بکرێت بە :
- پێداچوونەوە بە بەشی جێندەر: سەرەڕای ئەوەی کە کۆتای ڕەگەزی بە شێوازێکی کاریگەر دادەنرێت بۆ زیادکردنی ژمارەی نوێنەرانی ژن لە سیاسەتدا، ژمارەیەک مەترسیی پەیوەست بە جێبەجێکردنی کۆتا لەماوەی پێش هەڵبژاردندا لایەنەکان دەتوانن چاو بەدۆخ و ستراتیژی و پلاتفۆرم و سیاسەت و دیاریکردنی هەر مەرجێکی جیاکاریدا بخشێننەوە و لەگەڵ ئەندامانی حیزبدا قسە بکەن بۆ دیاریکردنی کرداریی جیاکاری و دۆزینەوەی ئامراز بۆ باشترکردنیان
- فراوانکردنی حەوزەی ژنانی بەتوانا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن. زۆرجار پشتبەستن بەپەیوەندییە شەخسییەکان و سیستمی چاودێریکردن سەختە بۆ بەشداری سیاسی ژنان و بەربەستی زیاتر دروست دەکات بۆ بەشداریکردنیان.
- ئامادەکردنی کاندیدە مێینەکان لە ڕێگەی ڕاهێنان و ڕاهێنانی کارامەیی وەک گەشەپێدانی پەیام و پەیوەندی لەگەڵ دەنگدەران و قسەکردنی لە فەزای گشتیدا.
- ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی ژنان لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هەڵبژاردندا.
- پاراستنی بەرچاوبوونی ژنان لە هەڵمەتەکەدا لە ڕێگەی بەرکەوتنی میدیاوە.
- جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دەنگدانی ژنان و مافی دەنگدانی ژنان بەتایبەتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا.
- کەمپین گرانە و ژنان، هەردوو حیزبی سەربەخۆ و سیاسی، زیاتر زیانمەند دەبن لە پیاوان لە گەیشتن بە سەرچاوەکان (پارە، تۆڕ، پاڵپشتی خێڵەکان، کات و هتد). لەبەر ئەوە، پێویستە باشتر لە دینامیکەکانی دەوروبەری ئەم کێشانە تێبگەین لەو چوارچێوەیەدا، بۆ باشتر ناساندنی پشتگیری گونجاو بۆ ئەوانەی کە بەنیازن بچنە ناو سیاسەتی پێشبڕکێکارەوە. یونامی، 2021.